دواین هەواڵ

بۆچی گروپە میلیشیاکانی هێرش دەکەنە سەر هەرێم و بوچی سوودانی بێدەنگە

‌نەوزاد هێتوتی

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بە پێ سەرجاوەکانی رووداو لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە ٢٨ی شوباتەوە تاکوو ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦ گروپە میلیشیاکان بە ٣١٦ درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە ٧٠٪ی هێرشەکان بۆ سەر هەولێر بووە. لەم هێرشانەدا هێزە پرۆکسییەکانی ئیران تەنیا هێرشیان نەکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، بەڵکوو سەرچاوەکانی وزە، فڕۆکەخانە، شوێنە گشتییەکان، قونسولخانە بیانییەکان و بونیەتی تەحتی هەرێمیشیان کردووەتە ئامانج.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان چەندین ڕاگەیاندننامەی بەلاوکردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە بەشێک نییە لەم شەڕە و بێلایەنی خۆی دەپارێزێت. بەڵام ئەمە هەرگیز نەبووە هۆکارێک بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان. هێزە پرۆکسییەکان هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج نەک تەنیا لەبەر ئەوەی  کورد نزیکە لە ئەمریکا ، بەڵکوو چونکە گروپە میلیشیاکان هەرێم بە بەربەستێک دەزانن لە بەردەم سیاسەت و ئەجنداکانیان لە عێراقدا. هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە لە عێراقدا کە ئەم گروپانە ناتوانن وەک ناوچەکانی تری عێراق بە ئازادی سیاسەت و ئەجنداکانیان تیادا پراکتیزە بکەن. بۆیە مەسەلەکە تەنیا پەیوەندی بەو شەڕەوە نییە کە لە نێوان ئەمریکا و ئیران هەیە، بەڵکوو لە هەر کێشەیەکیش لەگەڵ هەرێم هەبێت یان کاتێک ناکۆکی لە نێوان هەرێم و بەغدا درووست دەبێت، ئەم گروپانە هێرش دەکەنە سەر هەرێم.
لێرەدا، بە کورتی هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم هێرشانە ئەوەیە کە حکومەتی سوودانی زۆر کەمترخەمە لە رووبەڕووبوونەوەی گروپە میلیشیاکان. بەتایبەتی لە ماوەی ڕابردوودا کە هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەپرسانی هەرێم بە ڕوونی ناوی گروپەکان و تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن بردووە بۆ حکومەتی بەغدا. بەڵام حکومەتی بەغدا ئامادە نەبووە هیچ ڕێوشوێنێکی تووند بەرامبەر ئەو گروپانە وەربگرێت. ئەم گروپانە بە ئازادی لە عێراقدا هاتووچۆ دەکەن و تاکوو ئێستا یەک کەسیشیان دەستگیر نەکراوە.
 سەبارەت هۆکاری ئەمەیش کە  بۆچی سوودانی هیچ ئیجرائاتێکی جیدی وەرناگرێت بەرامبەر ئەم گروپانە، دەگەڕێتەوە بۆ چەند فاکتەرێک: یەکەم، سوودانی هیچ دەسەڵاتێکی ڕاستەقینەی بەسەر ئەو گروپانەدا  نییە و ناتوانێت بەرامبەریان هیچ هەنگاوێک بنێت. بەتایبەتی هەر لە ١٤ی ئادار لە ڕاگەیاندنێکدا گروپەکانی بەناوی موقامەی عیراق، هەڕەشەی زۆر تووندیان لە سوودانی کرد کە ئەگەر یەک کەسیان دەستگیر بکرێت، ئەمجارە تەنیا گوێی بڕێن راناوەستن، بەڵکوو لە ناوی دەبەن. واتە بە ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد.جا کیشەکە لەوەدایە تو سەرۆکوەزیان بیت و پارە ومووچە بدیتە گومەلیک گروپی چەکدار و دواتریش پیت بیلێن ئەگەر بە سیاسەتەکەت بە پیچەوانەی بەرانەمەکەی حیمە بیت لە انوت دەبەین. کەواتە دیارە لە عیراقدا دوو دەۆلەت هەیە دەۆلەتی فەرمی کە شکلییە و هیچ دەسەلاتیکی نییە و دەۆلەتی قول کە بریار لەسەر سیاسەتی عیراق دەکات.
دووەم، سوودانی و حکومەتەکەی پێیان خۆشە  ئەم گروپانە هەندیکجار هێرش بکەنە سەر هەرێم، بۆ ئەوەی وەک ئامرازێکی گوشار دژی هەرێمی کوردستان بەکاریبهێنن. بەتایبەت، هێزە شێعەکان گروپە میلیشیان وەک ئەمرازیکی نافەرمی بەکار دەهینن بۆ سەپاندنی سیاسەت و ئەجندەکانی خۆی بەسەر هەریمدا و هەروەها بۆ ئەوەی بەردەوام هەرێم لە ژێر گوشاردا بێت . سێیەم، سوودانی خۆی مەیلی جیدی نییە رووبەڕووی ئەم گروپانە ببێتەوە، چونکە بەشێکیان هاوپەیمانی سیاسی ئەون. بۆیە ئەگەر سوودانی دژایەتی ئەم گروپانە بکات، بە ئەگەری زۆر هیچ شانسی نابێت بۆ ئەوەی دووبارە پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت یان لە داهاتووی سیاسەتی عێراقدا ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت. بۆیە بەشێکی گرنگ لە بێدەنگی سوودانی ئەوەیە کە نایەوێت هەنگاوێک بنێت کە زیان بە پیگە و دەسەڵاتی سیاسی خۆی بگەیەنێت. بو سوودانی پیگە و بەهیزکردنی دەسەلاتەکەی گرنگترە لەوەی  ئایا دەیەویت بەراستی عیراق سەقامگیر بیت و گروپە میلیشیاکان بهێنێتە ژێر دەسەلاتی حکوومەت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP