دواین هەواڵ

موجتەبا خامنەیی پیاوێکی ترسناک، ئیمپراتۆریەتی ئابوری

‌ د. ئیسماعیل عوسمان

7 کاتژمێر پێش ئێستا

گروپی سەرکوتگەری (گەردانی حەبیب) کێن، چ پەوەندیەکیان بە موجتەبای خامنەییەوە هەیە؟

• موجتەبا خامنەیی لەدایکبووی مانگی 17 شەهروەری 1348 هەتاوییە، کە دەکاتە (8 سێپتەمبەری 1969)، دووەمی منداڵی عەلی خامنەیی و خوجەستەی باقرزادەیە، کە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کوژران.
• یەک برای گەورەتر و دووبرای بچوکتر و چوار خوشکی هەیە.
• بۆتەواوکردنی خوێندنی دەچێتە حەوزەی قوم، لەگەڵ زەهرای دووەمی منداڵی غوڵام عەلی حەداد هاوسەرگیریکردووە، خاوەنی دووکوڕ و کچێکە.

• یەکێکە لە منداڵە دیارەکانی خامنەیی، ئەمەش دوای ئاشکراکردنی ئەو گەندەڵی هات،  کە لەهەڵبژاردنی ساڵی 1388 (مەهدی کەڕوبی) سەرکردەی دیارە ریفۆرمخوازەکان خستییەڕوو، وتی: یەکێک لە کوڕەکانی خامنەیی ئەندازیاری هەڵبژاردنەکە بووە.

• سیاسیترین منداڵی خامنەییە، ناوی ئەویش بە گروپی گەردانی حەبیب (گردان حبیب) گرێدراوە، کەتیمی(موجتەبای خامنەیی، توندرەوترین هێزی سەرکەوتگەری دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانە).

• ئەم گروپە دوای کۆتاهاتنی جەنگی ئێران و عێراق کۆمەڵێک پۆستی هەستیاریان بەدەستەوە گرت، لەو ناوانەش (حوسێن تایب) سەرۆکی ئیتلاعات سوپا، (پەناهیان) وتەبێژی نزیک لە بەیتی رابەری، (حوسێن یەکتا) بەرپرسە باڵاکانی بەیتی رابەرین...

• لە گروپی (گەردان حەبیب) گروپێکی فەرعی دیکەی هەیە، کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە موجتەبا خامنەییەوە هەیە، کە زیاتر بە جلوبەرگی ئاساییەوە (لیباس شەخسی)  دەردەکەون، بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیان.

•  لەوانەش (حوسەینی اللە کەرەم) کەسایەتی دیاری (لیباس شەخسی) تارانە، هەروەها (سەعیدی قاسمی) ئەندامی شورای ئەمنیەتی قەرارگای عەمار، بە وتارە توندەکانی ناسراوە، بەرانبەر ئەو کەسانەی قسەیان لەسەر بەیتی رابەری کردووە، هەروەها (حەمیدی رەزای) و (سەیدی حەدادیان) پەیوەندیەکی نزیکیان بە بەیتی رابەرییوە هەیە.
• موجتەبا خامنەیی، بە تۆڕێکی کۆمپانیای جلوبەرگ و لۆکس پەیوەندییە هەیە، توانیویەتی ئیمپراتۆریەتیەک گەورە لە سەر ئاستی ئەورپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست دروست بکات.
• دەزگای هەواڵی بلۆمبێرگ، ئاماژەی بەوەکردووە "کە ئەم تۆڕە لە تاران تاوەکو دوبەی و فرانکفۆرت، خاوەنداریەتی و کاریان هەیە، نوسینگەکانی فرۆشتنی خانوبەرەی (لۆکس) لە لەندەنە، زنجیرە هۆتیلەکانی (هیڵتۆن)، هیچ یەکێک لەمانەش بەناوی خۆیەوە نییە.

• بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی ئەنساری کارەکانیان جێبەجێ دەکات، کە بەکەسێکی گەندەڵکار ئێران ناسراوە، دامەزرێنەری بانکی ئایندەیە لە ئێران.

• لەژێر گوشارەکانی سوپادا، توانرا موجتەبای خامنەیی بۆ رابەری گشتی ئێران هەڵبژێرێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەییە کە ئێران دوای خامنەیی هەر لەدەستی سوپای پاسدارن دەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP