دواین هەواڵ

کۆتایی یارییەکە لەسەر ئەرزە: کەمپەینی ئاسمانی و پارادۆکسی مانەوەی ڕژێمی ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

تاکە ئامانجی ئێران ئەوەیە کە بە سەلامەتی لەم شەڕە دەرباز ببێت و دەسەڵاتی ئێستا نەرۆخێنرێت. بۆیە، ئێستا ئێران شەڕی مان و نەمان دەکات. ئەوەی ئێستا تا ڕادەیەک جێگەی دڵنیایی دەسەڵاتدارانی ئێرانە ئەوەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا لە ڕێگەی هەوایی هێرش دەکەن. کەواتە ئەوان پێیانوایە تاکوو ئەم تەکتیکە سەربازییەک بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەگەری مانەوەی ئەم دەسەڵاتە زۆر بەهێزە، و ئەمەش  وادەکات هەست بە مەترسییەکی زۆر گەورە نەکەن و ئامادە نەبن بۆ سازشکردن.

بە تایبەتی ئێستا لە سەر ئەرز هێزە ئەمنییەکان هەموو ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر خۆپێشاندانێک کە دژی ڕژێم بێت و تەنانەت هەموو لایەنگرانیان لە ترسی خوپێشاندانی نەیارەکانیان شەو روژ لە سەر شەقامن وچولی ناکەن بۆیە، تا کاتێک لە سەر ئەرز دەسەڵاتی ئێستا هەست بە مەترسییەکی جدی نەکات، باوەڕ ناکەم سازش بۆ ئەمریکا بکات.

بۆیە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ئەم دەسەڵاتە ناچار بە سازش بکات، یان کار بۆ رووخانی بکات هاوکات لەگەڵ کەمپەینی هەوایی دەبێت لە سەر ئەرزیش دەست بە چالاکی بکات و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ئەم دەسەڵاتە درووست بکات؛ جا لە ڕێگەی فاکتەری کوردی، خۆپێشاندانی جەماوەری یان تەنانەت کوتایی سەربازییەوە بێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP