چه‌ند ساڵێكه گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل و ئێران گه‌یشته قۆناغی ئه‌مرۆی هێرش به‌رفراوانی سه‌ربازی ، له‌و نێوه‌دا عێراق له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆ دووركردنهوه له تاران و بێ لایه‌نی به‌ڵام نه‌یتوانی كۆنترۆڵی هه‌زاران میلیشیایی ولائیی له ژێر فه‌رمانی ئێران بكات ، له‌و ڕووه‌وه ، چه‌ند ساڵێكه نه‌ك ئه‌و گروپ و میلیشیایانه بۆ ناوچه‌كه وئهمهریكاوهاوپهیمانی بوونه‌ته سه‌ر ئێشه به‌ڵكو دوژمنایه‌تییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌ڕێگه په‌لاماردانی تیرۆریستی مووشه‌كی و درۆنی بۆمبرێژكراو و ئینجا دروستكردنی فشاری سیاسی و ئابووری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ،
بێ ده‌نگی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و پهڵاماردانه تیرۆریستیانه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد وپایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و‌ئێستا به‌رفراوانبوون بۆ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك وچه‌ند دیكه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌تی شوێنه ئابووری و سڤێل، وگهشتیاریی ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ دوژمنكاری به‌رامبه‌ر به كوردوكوردستان
ئه‌و گروپه میلیشیا له یاسا ده‌رچووانه ، خراپتر له داعشی تیرۆریستی به ئاشكرا و له‌پێناو ده‌ستخۆشی ئاغاكانیان له ئێران به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌ێنن ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌ت و ئه‌منی له به‌غدا بوێری ئیدانه‌كردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه ئه‌و میلیشیا تیرۆریست و نایاساییانه نییه
ئه‌و گروپانه‌ی كه هه‌ر كامیان ناوی خوێن و ئه‌شكه‌وت و سهیروسهمهریان به‌خۆیانه‌وه لكاندووه ، خۆیان به‌گروپی وه‌لایی ده‌بینن ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان ئهمهریكاو ئێرانیان قۆستۆته‌وه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان چه‌ند ساڵێكه به درۆن و مووشه‌ك په‌ڵاماری شاره‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن و تائێستا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بووه وجگه له‌زیانی ئابووری
وێرای ئه‌و راستییه‌ی كه گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له رابردوو و ئێستاشدا هه‌میشه رایگه‌یاندووه؛ هه‌رگیز نابێته به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران؛ به‌ڵام ئه‌و گروپه میلیشیا مورته‌زه‌قه تیرۆریسته ولائییهكانی ئێران كه خۆیان به‌حه‌شد ناساندووه ، چاویان به سه‌ركه‌وتن وسه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌و شه‌ریان به ده‌رفه‌ت زانیووه بۆ ئه‌وه‌ی رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ده‌ربخه‌ن و شكستی 23 ساڵ حكوومڕانیان له عێراق پێ په‌رده پۆش بكه‌ن
به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیانه ، هیچ پاساوێكی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ڵناگرێت ، جگه له ڕق ئه‌ستووری و دوژمنایه‌تی ئه‌و گروپ و میلیشیا له یاسا ده‌رچووه تیرۆریستانه به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ؛ چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو زۆرجار هه‌وڵیان دا ژێر خانی وزه‌ی كوردستان په‌ك بخه‌ن و یانیش كار بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن و چه‌ند جاریش هێرشیان بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای كوردستان دا ، به‌ڵام خه‌ونه‌كانیان نه‌هاته‌دی
له‌ماوه‌ی رابردوو ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و راستییه بووه تا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن و ناسه‌قامگیری و نائارامی دروست بكه‌ن، له ساڵی 2014 ش هه‌مان ئه‌و گرووپانه بوون كێشه‌یان بۆ قووت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروستكرد و ئینجا له 16ی ئۆكتۆبه‌ریش پیلانی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌و كرد ، به‌ڵام سه‌ریان له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان ، ئه‌وه‌ش دوژمنكارییه‌كانی ئاشكرایه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد
هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه‌ی رابردوو وئێستاشدا ، له دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی داعش وه‌ك زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه گڕێدراوه " كه له‌لاین ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیا تیرۆریسته ولائییانه سه‌ر به ئێران به‌ناوی به‌ره‌ی موقاوه‌مه كه به‌ره‌ی موقاوهلهن له‌راستیدا دژی گه‌لی كورد و قهواهری هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی لێ ده‌كه‌ن
دوژمنانی كوردستان به بێ جیاوازی په‌لاماری هه‌موو گه‌لی كورد و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن ، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی رابردوودا ، هه‌وڵی زۆریان دا لێكترازان له نێوماڵی كوردستانی دروست بكه‌ن ، به‌ڵام ئێستا ئیتر بێ ئومێد بوون ، چونكه گه‌لی كورد له‌كاته‌سه‌خته‌كاندا هه‌رچه‌نده ناكۆكیی سیاسیشیان هه‌بێ ، ئه‌و ده‌بن به‌یه‌ك ده‌نگ و بۆیه ئێستا به یه‌ك چاو هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هه‌موو كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی
[3/9/2026 10:25 AM] Rebwar Shwani: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، ده‌سه‌لاتی به‌غدا شكستخواردوو و لهرۆكه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقم و گروپه تیرۆریست و نایاسایانه و چونكه هه‌م خاوه‌ن چه‌ك و مووشه‌ك و درون و پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و ئهمهریكاو هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رابردووش چه‌ندین جار هۆشداری توندلهلایهن ئه‌مه‌ریكاوه دراوه به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌ڵام هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه
زيادبوونى هێرش وپهلاماردانهكان بۆ سه‌ر كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و شوێنه سڤیل و ئابوورییه‌كانی كوردستان و شه‌هیدكردنی كورد ، ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌چێت عێراقیش چیتر نه‌توانێت یانیش ڕووبه‌رووی ئه‌و تاقم و گروپه تیرۆریستانه ببێته‌وه و پێده‌چێت عێراقیش پێی خۆش بێت تا ئه‌و تیرۆریستانه ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان تێك بده‌ن ووه‌ك چۆن له رابردووش‌دا چه‌ندین جار هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه كاردانه‌وه هه‌ربوو .
ده‌بێ دوژمنان و نه‌یاران و مورته‌زه‌قه تیرۆریسته‌كان ئه‌و راستییه بزانن ، په‌لاماردانی كوردستان ناتوانێ ئیراده‌ی پۆڵاینی كوردستان بشكێنێت به‌ڵكو به‌هێزتری ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستان و مێژوویی تێكشكاندنی داعش‌یش گه‌واهیده‌ره
هێرش وپه‌لاماردانی كوردستان هه‌ر له هه‌ولێره‌وه تا سلێمانی ، جگه له‌وه‌ی توانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی كوردستان به‌هێزتر بكات ، به‌ڵكو به دوژمنانی كوردستانی گوووت به‌زاندنی هێلی سوور وسه‌روه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تكراوه‌یه و نه‌یارانی كوردستان تێك‌شكان و پووكانه‌وه‌ی خۆیان ده‌بینن و كوردستانیش هه‌ر به سه‌قامگیری و ئارامی ده‌بینێته‌وه