بەهەڵبژاردنی موجتەبا وەک جێگرەوەی خامەنەیی، ئێران بە ئەمریکا، واتە ترەمپی گوت کە ئەوە تۆ نیت ڕابەری ئێران دیاری دەکەیت بەڵکوو ئەوە ئێمەین ئەو کەسە دیاری دەکەین کە نەک هەر لای تۆ قەبووڵکراو نییە بەڵکوو ڕەفزکراوە (پێشتر ترەمپ وای گوتبوو). هاوکات، بە کردەیە، ئێران بە ئیسرائیلیشی گوت کە ئێمە تەحدات دەکەین و لە هەڕەشەکانی ئێوە ناترسین کە دەڵێیت ئێمە جێگرەوەی خامەنەیی دەکوژین. ئەم دوو تەحەداییە ئاگری شەڕەکە خۆش دەکەن بەڵام لەوانەیە کورتی بکەنەوە. بۆ؟
دوێنێ لە ڕووداو د. حەسەن ئەحمەد، ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ کرد لە پەیوەند بە تەسلیمبوونی ژاپۆن لە شەڕی لەگەڵ ئەمریکا لە جەنگی دووەمی جیهانی. لەو شەڕەدا، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا کاتێک لە هیرۆشیمای دا سەدان هەزار کەسی کوشت، بەڵام ژاپۆن تەسلیم نەبوو، کەچی کاتێک ئەمریکا گورزی دووەم، بۆمبی دووەمی ئەتۆمی، لە ژاپۆن دا، لەگەڵ ئەوەشدا کە زیانەکان زۆر کەمتر بوون بەڵام کەچی ژاپۆن تەسلیم بوو. هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ژاپۆن بۆی دەرکەوت کە ئەمریکا بۆمبی یەکەمی نە بۆ تاقی کردنەوە بەکارهێناوە نە بۆ ترساندن بەڵکوو بۆ بردنەوەی شەڕەکە و بۆ ملکەچپێکردنی ژاپۆن بەکارهێناوە. بەهەمان شێوە، ئەگەر ئیسرائیل موجتەبا بکوژێت ئەوە ئێران باشتر نەک هەر لە هێزی ئیسرائیل دەگات بەڵکوو لە نییەتەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەگات. ئەمەش ئەگەرەکانی کورتبوونەوەی شەڕەکە دێنێتە گۆڕێ.
ئیشەڵا ئیسرائیل موجتەبا ناکوژێت، خۆ دەزانن بۆ؟