دواین هەواڵ

مەسروور بارزانى؛ ناسنامە و کوردبوون

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

2 رۆژ پێش ئێستا

یەکێک لەو شانازى و شتانەى کە خوا بەمرۆڤى بەخشیووە ڕەگەزى نەتەوەی کوردبوونە ، واتە هیچ کەسێک بەخواستى خۆى نەتەوەیی خۆى هەڵنەبژاردووە ، سەربەست نەکراوە لەوەى سەر بەکام نەتەوە بێت ، ئێمەى کوردیش وەک هەموو گەل و نەتەەیەکانى ناوچەکە و جیهان مافى خۆمانە بەرگری لە بوون ، شوناس،فەرهەنگ ، خاکى خۆمان بکەین و شانازیشى پێوە بکەین ، وەک چۆن لەو پێناودا خوێن و گیانمان لە پێناو ئازادى  و ڕەتکردنەوەى ژێردەستى داگیرکەرانى کوردوکوردستان بەخشیووە 
گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەنى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زیاتر لە یەک سەدەیە لە پێناو ماوەى و ڕێگریکردن لە تواندنەوەى لەنێو گەلانى وەک عەرەب،تورک ، فارس ، خۆڕاگرانە تێکۆشیووە و باجى گەورەى داوە ، وێراى ئەو هەموو زوڵم و ستەمکارییەى ، کە لایەن داگیرکەران و نەیارانەوە بەرامبەر کراوە بۆ لەناوبردنى کۆڵى نەداوە لە قورباندیان ، چونکە مەبەستى ئەوە بووە لە سەر پێى خۆى بمێنێتەوە و خۆى نەچەمێنێ، ئەگەر چى لە سەر ئاستى نێودەوڵەتی کەمترین پشتیوانى لێ کراوە ، بۆیە ، کوردبوون  دەروازەیەکى لۆژیکى ناسنامە و باوەرە ، تا بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جیهان و ئەم سەردەمە بکرێت
بۆ قۆناغى ئێستا گۆڕانکارى و پێشهاتە نوێیە سیاسییەکانى و لە نێو ململانێی قورسى جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا ، خۆڕاگرى بەرامبەر ڕەشەبا و هەڕەشەکان و پارێزگاریکردن لە شوناسنامە  و مافە نەتەوەییەکان هونەرێکى گەورە و بوێریی سەرکردایەتییەکى خاوەن باوەر بە دۆزى رەواى گەل و نیشتیمانەکەى دەدەخات ، دیداروهەڤپەیڤینەکەى ڕێزدار مەسروور بارزانى،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لەگەڵ تۆڕى هەواڵى سکاى نیوزى بریتانى ، سەبارەت بە رەوشى ئێستاى کوردوکوردستان ناوچەکە و جیهان و ڕاشکاوانە دەست دانانە سەر پرسە گرینگەکان بەتایبەتى وەڵامدانەوەى بەهێز وژیرانە و وردبینانە و تەنیا بابەتێکى شانۆى و خۆ دەربازکردن نەبووە لە پرسەکان ، بەڵکو  شڕۆڤەیەکى ژیرانە بوو  بۆ رەوشى ئێستاى پڕ کێشە و ئاڵۆزى ناوچەکە دا ، بەتایبەتى کاتێک دێتە سەر پرسى شوناس و نیشتیمان و نەتەوە ، پێش هەموو پرسێکى دیکە ، گووتى: ( خودا منى وەک کوردێک ئەفراندوە ، من شانازى بە ناوسنامەى خۆمەوە دەکەم )
لێرەدا گرنگە بزانین ، کوردبوون پێناسەیەکی قورسە و ئاسان نی یە وەڵام دانەوەکەی ،،تەنها بەوە پێك نایەت کەواخۆمان بەکورد بزانین و بەزمانی کوردی بدوێین؛بە پێچەوانەوە ئەبێت کوردبوونمان وەك ئەوەبێت کەڕێگربین لە سڕینەوەو لەناوبردنمان ئەو تێڕوانینەی کە هەر چوار دەوڵەتى داگیرکەر لەبەرامبەر کوردبوونمان هەیانە ،پوچەڵ کردنەوەی هەموو ئەوهەوڵانەی کەوادەکات لەبۆتەی نەتەوەو فکری شۆڤینیستی ئەواندا بتوێینەوە
بۆیە، هەڵوێستى سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى ، وەڵامدانەوەیەکى لۆژیکانە و ودوور لە هەڵچوون ، گەڕانەوە بۆ مێژوو و زانست و ئەو بڕیارە ناڕەوایانەى کە لەرابردوو بەسەر گەلى کورد و خاکەکەى بۆ دابەشکردن و لکاندنى بە سەر عەرەب ، فارس ، تورکدا ، پرسێکى کاتییە و گەلى کورد بەردەوامە لە خەبات لە ژێر هیچ گوشار و هێرش و گەلەکۆمەکییەک ناتوانێت دەست بەردارى بێت و لەهەمانکاتیشدا کوردبوون بەخششێکە خوا بە نەتەوەى کوردى بەخشیووە و دەستبەرداربوونى ئەستەمە ؛ ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردن بوو ، بارزانى هەرگیز کوردبوون و نەتەوەکەى بۆ هێرشکردنە سەر شوناسى هیچ گەل و نەتەوەیەکى دیکە بەکار نەهێنا بەڵکو ئەو بابەتێک ناچارییە بە سەر گەلى کورد دا سەپێنراوە ، بەتایبەتى کە دەسەڵاتدارانى عێراق لەماوەى سەد ساڵى رابردوودا زۆر هەوڵیاندا گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن لە نێو عەرەب و شوناسى عێراقیبوندا بتوێنەوە ، هەروەها حکوومەتەکانى بەغدا شکستیان هێناوە لە پێکەوەژیان وقبووڵکردنى گەل و پێکهاتەکانى دیکەى نێو عێراق 
لەم چاوپێکەوتندا ، مەسروور بارزانى ، بەڕاشکاوى باسى هەموو ئەو ستەمکارى و نادادپەوەرییە مێژووییەى بەرامبەر بە کوردوکوردستان و دابەشکردنى بەسەر چوار وڵاتدا کرد ، لە هەمانکاتیشدا خۆسەپاندنى ڕەتدەکاتەوە ، بڕیادانى مافى سەربەخۆیی تاوان نییە ، ڕێگریکردنیشى بۆ هەتا هەتایە سەرکەوتوو نابێ، بۆیە بازرانى بە سیاسەتێکى هاوسەنگى ئاماژەى بەو راستییەکرد کاتى ئەوە هاتووە و دەبێت مافى گەل و نەتەوەکان لە بەرچاو بگیرێت ،شەڕ و ئاگر وئاسن یش لە مێژە تاقیکرانەوە بەڵام سوودى نەبوو 

ئەوانەى براویان بە بەیەکەوە ژیان هەیە و  کە کوردبوونى ئێمەش وەک عەرەب ، تورک و فارس و بوونى ئەوان وایە و ئێمەش پێوستە مافەکانمان پارێزراو بێت ، تا بتوانین بەیەکەوە بژین ،دەیان ساڵە داگیرکەرانى تورک و عەرەب و فارس بەشێکن لە کێشەکان چونکە ئەو  چوار دەوڵەتەى کوردیان پێوە لکنێراوە ، چ وەک گەل وچ وەک ئاین و زانست و تێڕاونییان بەشێکن لە کێشەکانى جیهان و ناوچەکەش ، هیچ کاتێش  ناتوانرێت عەرەب ، تورک ، فارس فێر بن پێکەوەژیان بە بێ ڕەتکردنەوەى کوردوکوردستان وەک نەتەوە و جوگرافیا ئەستەمە 
بۆیە ، ئەم سیاسەت و دیپلۆماسییەى مەسروور بارزانى، بەڕێوەبردنێکى ژیرانە و سەرکەوتووانەیە لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە وئاڵۆز  وبەرگریکردنە لە شوناس و ماف و کوردبوون و پەیامێکە بۆ خوێندنەوەى ورد و لۆژیکانە بۆ رووداو و پێشهاتەکانى ئێستاى ناوچەکە و راستییەکە ئاشتى و ئارامى و سەقامگیرى بە زۆر و هێز ناسەپێنرێت و بەڵکو بەدانپێدانان و هاوسەنگى و ئارامى سیاسەت بونیات دەنرێت ، چونکە گەلى کورد ، لە هەر چوار دەوروبەرەوە دەیان ساڵە هەوڵى لەناوبردن و ئاوارەکردنى دراوە ، بەڵام کورد کۆڵى نەداوە ؛ بۆیە کاتى ئەوە هاتووە گەلى کورد سەرکەوتوو و تەبا بێت ، کوردبوون و خۆشەویستى بۆ خاک و نیشتیمان لە سەروى هەموو بەرژوەندییەکى دیکەوە بێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP