دواین هەواڵ

مافی کورد و خۆرئاوا

‌هاورێ تۆفیق

20 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کێشەی ئازادی گەلاندا. جاران ئەوترا نەبوونی هێزی دیموکراسی و پێشکەوتوو خواز رێگرن لە پێدانی مافی گەلانی بن دەست ، کێشەکە پەیوەندی بە گەلانی (سەردەست و ژێر دەست)ەوە نیە، بەڵکو کێشەکە پەیوەستە بەدەسەڵاتدارانی سیاسیەوە، لەمەش زیاتر ئەوترا ، کە خۆرئاوا چەمکەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی و سەربەستی بیروباوەر دەکاتە سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی جیهانیی، ئاسۆی مافی گەلانی ژێر دەست هەڵدێت. بەڵام لە راستیدا وا دەرنەچوو، خۆرئاوا لە دژ بەیەکیدا دەژی، خۆرئاوا ماسکی دوو روویی پۆشیوە. بۆ خۆی ،بۆ هاوڵاتیانی سپی پێست و قژ زەرد هەموو شتێک تەواوە !بۆ دەرەوەی خۆی ئەسمەر پێست، سەر رەش، قاوەیی پێست، رەش پێست ،ئەوانە بونەوەری پلە دوو، یان سێن! مافی مرۆڤ بۆ قژ زەردەکانی خۆیان !بۆ رەش پێستەکانی ئەفریقا بە دۆزەخ. خۆرئاوا پشتیوانی هەرچی دیکتاتۆر و فاشی دەرەوەی خۆی ئەکا! کام ستەمکار لە جیهانی دەرەوەی خۆرئاوا دەتوانێ بە بێ پشتیوانی چەک و هەواڵگری خۆرئاوا بەردەوام بێت. ئەوان مرۆڤی دەرەوەی خۆرئاوا بە مرۆڤ نازانن ! نەک هەر ئەوەندە لە برسا بمرن، لە جەنگدا بژین ،هەر بە خەیاڵیشیاندا نایات! ئەمە بەو مانایە نیە کە کاری خۆرئاوایە گەلانی دەرەوەی خۆی رزگار بکات و ببێت بە فریادرەس، بەڵکو بەو مانایە کە دەست لە هاوکاری فاشی و ستەمکاران هەڵبگرن! ئەم توندوتیژی و جەنگ و برسێتیەی جیهانی سییەم شکستی گەلانی ناوچەکە نیە بە تەنیا، بەڵکو شکستی جیهانی بوونە ، شکستی پرۆژەی دیموکراسیە لە جیهاندا. ئەمەش وایکردوە هێزی راسترەو لە خۆرئاوا روو لە بەهێزبوون بکەن و لە هەندێک وڵات سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە. خۆرئاوا بەرووحیەتی نەژاد پەرستی رەفتار ئەکات. گەلی کورد لە رۆژئاڤا و باشور دوو دیمەنی هەیە، یەکەمیان وەکو پرۆژەیەکی سیاسی پارێزگاری لە پاکی و رەوایەتی تێکۆشانی کردوە ،حزبەکان و سەرکردەکانیان بەپاکی و بێگەردی تێکۆشاون و راستگۆن، گیان فیدان، بەڵام هەلومەرجی نێودەوڵەتی خەرمانی تێکۆشانیان لە ئاستی چاوروانیدا نیە! لە باشور بە پێچەوانەیەوە ،
هەلومەرجی ئەو وەختەی دونیا دژی سەددامی دیکتاتۆر بوو ، خەرمانی باشور بەرەکەت بوو! بەڵام دەرگای هیوا بۆ کورد دانەخراوەو هەر کراوەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP