دواین هەواڵ

حکومەتی فیدراڵ سێ سفری سەر دینار لائەبات؟

‌هاورێ تۆفیق

2 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی فیدراڵ سێ سفری سەر دینار لائەبات؟

پلانی دەوڵەت بۆ قەیرانی دارایی.  

ئاشکرایە بەهۆی جەنگەوە تەنگەی هورمز داخراوەو رێرەوی ناردنە دەرەوەی نەوت زۆر سنورداربوەو داهاتی گشتی زۆر کەم بۆتەوە. حکومەتی فیدراڵ، قەیرانی تەرخانکردنی بودجەی بەکاربردن( موچە) ی رووبەروو بۆتەوە. بۆ ئەو مەبەستە ئەم هەنگاوانەی جێ بەجێکردوە:
١: لەسەردەمی حکومەتی سودانی پارەی دینار چاپ کراوە ، هەتاوەکو موچەی پێ بدەن.  ئەم هەنگاوە لەگەڵ ئەوەی سودی هەبوەو چارەسەری کاتی دابەشکردنی موچەی کردوە، بەڵام رەنگە لە درێژخایەن هەڵئاوسانی نەختینەیی دروست بکات. 
٢: ئێستا حکومەت دوو پلانی تری بەردەستە. 
یەکەم: ئەوانیش قەرزی ناوخۆ و دەرەکی.  
دووەم: سێ سفری سەر دینار لاببات. حکومەتی عێراق لە بیرکردنەوەدایە کە سێ سفر لەسەر دراوی دینار لاببات.  بۆ بۆ نمونە (٢٥٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، کاتێک کە سێ سفرەکەی لائەبیت ئەبێت بە (٢٥) بیست و پێنچ دینار،. بەهەمان شێوە بۆ بە ژمارەی بەهای دراوەکان.  لە بری یەک ملیار ئەبێ یەک ملیۆن. ئامانج لەم هەنگاوە پاراستنی بەهای دینارە ، چونکە پارەیەکی زۆر چاپکراوەو بەم هۆیەوە رووبەرووی هەڵئاوسانی نەختینەیی ئەبنەوە لەلایەک و لەلایەکی تر بەهای دینار بۆ دۆلاری ئەمریکی بگۆرن، بۆ نمونە سەد دۆلار بەهاکەی بۆ دیناری عێراقی پاش لێکردنەوەی سێ سفرەکەی بکەن بە(١٥٠) سەدو پەنچا دینار. بەمەش کورتهێنانی بودجەی بەکاربەری موچە بەشێکی چارەسە بکەن.
٣: پرۆسەی دارایی و نەختینەیی پێویستی بە پاڵپشتی یاسایی هەیە، پلانی بیرلێکراوەی لابردنی سێ سفر لەسەر دیناری عێراقیی پێویستی بە قانونە. ئەم بابەتە هەستیارە لەناو کەشوهەوای پەرلەمان بە ئاسانی مەیسەر نابێت! حکومەتی بیری لەچارەسەری ئەم بابەتەش کردۆتەوە. سەرۆک وەزیران داوای لە دادگای فیدراڵی کردوە کە بریارێکی لێکدانەوە( ڕاڤەکردنی دەستوریی- قەراری تەفسیریی) بۆ دەربکەن سەبارەت بە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە مادەی( ٨٠) برگەی سێیەم کە دەڵێت ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی هەیە بریارو رێساو رێنمایی دەربکات، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسیاری لە دادگای فیدراڵی کردوە،  ئەگەر لەلایەن پەرلەمانەوە قانونێک دەرچوو دەسەڵاتی بە ئەنجومەنی وەزیران نەدابوو  رێنمایی و رێسا دەربکات.  ئەتوان بەبێ ئەو دەسەڵات پێدانە بریار و رێسا دەربکەن ؟ دادگای فیدراڵی بریاری دەرکردوەو دەڵێت لەناو یاسادا باسکرابێت یان نا، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بنەرەتی و دەستوریی هەیە رێنمانیی و بریار و رێسا دەربکات، لە راستیدا ئەم بریارە دەرگای بۆ حکومەت کردۆتەوە،  بەبێ پەرلەمان خۆی لەرێگای رێساوە( نیزام) کاری لابردنی سێ سفری سەر دیناری عێراقی بکات.  
ئەم بابەتە مەسەلەیەکی نەختینەیی و دارایی وردە،  شایەنی هەڵسەنگاندن و قسەکردنی خەڵکی پسپۆرە.  

لینکی بریاری دادگای فیدراڵی.  

https://iraqfsc.iq/krarid/201_fed_2026.pdf

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP