دواین هەواڵ

لۆژیکی دەوڵەت لەگەڵ نادەوڵەتی، چارەنوسی ڕۆژئاڤا.

‌هاورێ تۆفیق

پێش 1 هەفتە

کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەگەڵ ئەوەی لە یەکتری جیاوازن، بەڵام لەزۆر شتدا لەیەکتری ئەچن، رەگ و ریشەی کێشەکان دەچنە بواری زانستی کۆمەڵزانی سیاسی، واتە بۆ ئەوەی لە کێشەکان تێبگەین دەبێت لە کۆمەڵی سیاسی کۆمەڵەکان تێبگەین، چۆن بیردەکەنەوە، ئازادی مانای چیە؟ رێبازی بیرکردنەوەیان پشت بە کۆن ئەبەستێ، یان چاویان لە پاشەرۆژەو دڵ و دەروون کراوەن؟ 
دیارەی لۆژیکی دەوڵەت وەکو داو دەزگا و یاسا لەگەڵ لۆژیکی دەرەوەی دەوڵەت و داو دەزگا بابەتێکی گرنگە. لە راستیدا سوریا دەوڵەتە، راستە دەوڵەتێکی دواکەوتووەو لە سەر میراتی جەنگ دەژی، بەڵام چوارچێوەی دەوڵەت کۆی ئەکاتەوەو بەهێزی ئەکاتەوە، کورد دەوڵەتی نیە، لە ئەنجامی بۆشایی سەربازی رژێمی بەشار ئەسەد، خەڵکی سەربەستی خواز و قارەمانی رۆژئاوا خۆسەرییەکی دیفاکتۆی بۆ خۆی دروستکردوە، لەرووەکانی بەرێوەبەردن و ژیانی مەدەنی ناوچەکانیان دە ئەوەندەی دەوڵەتی سوریا پێگەیشتوو و سەرکەوتوو تر بووە، بەڵام چونکە دەوڵەتت نیە، لە دەرەوەی لۆژیکی دەوڵەت چارەنوست شەری مان و نەمان، یان بەرژەوەندی زلهێزەکانە.  لە ئێستایا دوو بژاردە بۆ رۆژئاوا دەبینرێت، شەری مان و نەمان و پاشان شەری پارتیزانی (دەست بوەژێنەو برۆ) نائارامی ئاسایش دروست بکە، یان بەو کەمە مافە رۆشنبیریەی راگەیەندراوە بۆ ئەم قۆناغە ڕازی بیت. لەرووی سیاسیەوە بۆ کورد گرنگە. هاوپەیمانی سیاسی لەگەڵ دروزو عەلەوی دروست بکەن ،چونکە ئەم پێکهاتانە ناکۆکی ستراتیژیان لەگەڵ رژێمی شەرع هەیە، بۆ قۆناغی کاتی سودی لێوەرئەگرن. تێکۆشانی مەدەنی و جەماوەری گرنگە ،بەڵام گرنگترە کە لە پاریس و لەندەن و شوێنە گرنگەکانی دونیا بێت. کورد جگە لەوەی تەنها چیاکانی هەیە ئەمرۆ دڵێکی بەهێز و پڕ ئەڤینی بۆ سەربەستی هەیە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP