ئەوساتەی هەموو وڵاتانی زلهێز، پشتیان لە كوردی مەزڵووم كرد، سەرۆك بارزانی هات و گوتی ”هەموو دەبین بە یەك دەنگ دژی داگیركەران“
سەرۆك بەجموجۆڵە سیاسییەكانی پێمانی گوت، مەرج نییە، هەموو جارێك سوپا و هێزی چەكداری قەدەری میللەتێك بگۆڕێت، هەندێكجار یەك وشەی راست، كە بچێتە ناو خەڵك، قەدەری میللەتێك دەگۆڕێت، نموونە ئەو یەكگرتنەی كورد، لەسایەی سەرۆك و سەركردەكانی تردا، دڵنیام قەدەری كورد دەگۆڕێت لە رۆژئاوای كوردستان.
ئەوەی بۆ كورد مایەی شەرمەزاری و كەموكوڕی بوو، یەك نەگرتوویی كورد بوو، بەڵام ئەمجارەیان بەر لەوەی كارەسات روو بدات، لەسایەی بارزانی و عەبدی و سەركردەكانی تر و میللەتی كورد، یەكگرتوو بووین دژی دوژمن، ئەمەش سەركەوتنێكی مێژووییە و بە ئاڵتوون دەنووسرێتەوە.
هەموو میللەتێك لە جیهاندا، سەرۆكێكی هەبووە لەكاتی تەنگانەدا هاتووەتە مەیدان و گوتویەتی ئێوە تەنیا نین مەترسن، نموونە مادندێلا لە ئەفریقیای باشوور، ئەتاتورك لە توركیا، عومەر موختار لە لیبیا، گاندی لە هیندستان، بارزانیش لەساتێكی مێژوویی كە ویستیان كورد لەناو ببەن لە رۆژئاوای كوردستان، هات و گوتی ئێوە تەنیا نین و منتان لە پشتە.
بارزانی هات و بە نەتەوەی كوردی گوت: ”ئێوە تەنیا لەڕووی سەربازییەوە تەنیا نین، ئێوە لەڕووی مێژووییشەوە تەنیا نین، من هەم، لەهەر شوێنێكی كوردستان كورد مەترسی جێنۆساید و لەناوچوونی لەسەر بێت، دوژمن دەبێت من لەپێش خۆی ببینێتەوە“
چەند دڵخۆشم خودایە، میدیای توركیا تەقیوە، شۆك بووە، نازانن چۆن باسی ئەو هەڵوێستەی سەرۆك بكەن، هەر بەجیدی پەشۆكاون لەو یەكگرتووییەی كورد، بۆیە دەڵێن بارزانی دەبێت خەریكی چی بێت؟ بۆ وادەكات و كوردی لە هەموو دونیا یەكخستووە.
سوپاس بۆ تۆ خودایە، لەم ساتە مێژووییەدا، سەرۆك بارزانی لەژیاندایە و گڕوتینمان پێدەدات، وەكوو چۆن خێزانێك باوكی هەبێت ترسی نییە و دەزانێت قەڵایەكی لەپشتە، بۆ ئێستای مللەتێكی مەزڵوومی وەكوو كوردیش بارزانی ئەو باوكەیە.
واز لە حیزبایەتی بهێنن، دڵنیام هەمووتان دڵتان بەبوونی بارزانی خۆشە، تەنانەت ئەوانەی پێشتریش رەخنە و رقیان لێیی بووە، بۆیە لەم ساتە مێژووییەدا لەسەر هەمووتان فەرزە، بارزانی وەكوو سەرۆكی هەموو كورد نیشان بدەین، لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان ئەو هەستەم بینیوە و شاگەشكەی كردووم.
رێز و حورمەتم بۆ هەموو پارتێكی سیاسییە، هەر لە پارتییەوە تا یەكێتی، هەر لە پارتە ئیسلامییەكانەوە تا چەپەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان، كە پاڵپشتی تەواوی پرسی كوردن لە رۆژئاوای كوردستان.