دواین هەواڵ

ئەو بازرگانانەی دێنە ناو سیاسەت زۆر ناتوانن لەسەر قسەو هەڵوێستی خۆیان سوربن

‌دڵشاد نامق

17/01/2026

 

لایەنی خراپی ئەو بازرگانانەی دێنە ناوسیاسەتەوە ئەوەیە کە زۆر ناتوانن لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆیان سوربن و بەڵێن و قسەکانی پێشووی خۆیان بپارێزن.

زۆر جار پرۆژەی بازرگانیی وا لە خاوەنەکەی دەکات بەناچاری دەست لە پرۆژە سیاسیەکەی هەڵگرێت لەپێناو مانەوە و گەشەکردنی پرۆژە بازرگانیەکەی ودورخستنەوەی لەمەترسی ئیفلاس بوون.

لەکۆتاییشدا سەرکەوتن بۆ ئەوانە ئاقڵانە بڕوایان بە ئەو دەستەواژەیەیە کە دەڵێت؛
(لەبری ئەوەی بەدەستی دوو دەنگ بەپارتی و یەکێتی بدەن باشترە بە ڕاستەوخۆ و هەرخۆتان دەنگ بەیەکێ لەو دوو حیزبە بدەن)

ئەگەر بەقسەی ئەو مەقولە مێژوویە بکەن ئیتر کەس بەهۆی دەنگەکانی ئێوەوە نابێتە بازرگانی سیاسی و یەکێتی و پارتیش ناچارنابن سازش بۆ ئەوان بکەن و دەنگەکانی ئێوەیان لێ بکڕن و فویان تێ بکەن.

لەولایشەوە هەر قازانجتانە چونکە ئەگەر وابکەن ئیتر نەکەس منەتی ئۆپۆزسیۆن بوونتان بەسەرەوە دەکات و نەکەس منەتی ڕەخنەگرتن و ئازادیی پارستن و شتی قەبەیشتان بەسەرەوە دەکات، لەلای هەموو ئاقڵمەند وبیرکەرەوەیەکیش ڕوون و ڕەوانە کە لە کۆتاییدا هەر پارتی و یەکێتی لە ئەمبەرەوبەری مێزەکەدا دەبن و ئەوانی تریش وەك نمونەکانی پێش خۆیانیان لێ دێت یان کەمێ خراپتر لەوان.

دانیشن بەخێر و سەلامەت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP