لە پشت پەردەی هەڵبژاردن و لەقوڵایی ململانێی هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراقدا، ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکان وێنای ئەوەیان کردبوو، کە ئیتر پارتی کاریگەری نەماوە، ڕۆڵی پارتی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتووەتە کۆتایی، ئەم بابەتە وەھا کاری لەسەرکرابوو گەینرابوو بە وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کە ئیتر پارتی پێگەی جەماوەری و توانای بڕیاری سیاسی نییە.. بە پێچەوانەوە، پارتی پشتئەستوور بە پێگە جەماوەرییەکەی ئەم شێوازە بیرکردنەوەی وردوخاش کرد…
پارتی سەرۆک بارزانی ھەیە..
مێژووی ھەیە، ئەزموونی ھەیە..
حزبی ملیۆنییە و بە دەنگی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر، دووبارە سەلماندی کە لەناو هاوکێشەی بڕیاردا، حسابات بەبێ پارتی مەحاڵە تێپەڕێت، ئەم سەرکەوتنە مێژووییە، لە قوڵایی ھەرێمی کوردستان، ھێزی پارتی نیشانی ھەموو لایەکدا..
تەنیا یەک نمونە، لە نەینەوا کە عێراقی بچوکە، لەگەڵ ھەموو ململانێی ھێزەکان، چەکدارەکان، پارتی توانی دەنگی یەکەمی نەینەوا بێت، پارتی توانی بە پاڵپشتی بۆ پێکھاتەکانی مەسیحی، بۆ فەیلییەکان، بۆ ئێزدییەکان، دووبارە ھێزی پێکھاتەی مەسیحی و فەیلی و ئێزدی، ناسنامەی راستەقینەی ئەم ھێزانە لە عێراقی فیدڕاڵدا بگەڕێنێتەوە دەست خۆیان.
سەرکەوتنی پارتی لە نەینەوا پەیامێکی قووڵی دایە عێراق کە ئیتر لێرەوە تێگەیشتن لە پارتی ئاسانە، کە بەبێ پارتی ھاوکێشەی سیاسی و سەقامگیری و چارەنووسی زۆر حساباتی داھاتوو لە عێراقدا، مەحاڵە..چونکە پارتی لە سەخترین جوگرافیادا کە نەینەوایە، گەورەترین حساباتی داھاتووی عێراقە، ھێزی یەکەمە.
پێکهێنانی کابینەی نوێ:
لە کابینەی نوێدا پارتی ھێزی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ سەپاندنی مەرجی جێبەجێکردنی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، سیاغەکردنەوەی حوکمڕانی، گەڕانەوە بۆ فیدڕاڵیەت لە عێراقدا. وەک ھەمیشە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت، کوردستانێکی بەھێز لە عێراقێکی فیدڕاڵ دا، ئەم سەرکەوتنەی پارتی ھیوایە بۆ پارێزگاری لە دەستوور، لە فیدڕاڵیەتی عێراق، لە بەھێزی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگاری لە پێکھاتەکان، لە پشتگیری بۆ ئێزدی و فەیلییەکان. ئەمەش ھێزە بۆ سیاغەکردنەوەی حوکمڕانی لە عێراقدا بەرەو ھاوسەنگی.
بۆ عێراق و ناوچەکەو جیھان، جەماوەری پارتی دووبارە سەلماندیان، کە ناکرێت هاوکێشەی سیاسی عێراق بەبێ بەشداریی پارتی یەکلا بکرێتەوە، پارتی ماڵە گەورەکەی بڕیارە لە ناوچەکەدا، مەتبەغی پشتەوەو ئەندازیاری حساباتی وردی پێشھاتەکانە، ئەمەش ئەو ھیوایەیە کە دەنگدەری پارتی واتە دەنگدەری کوردستانێکی بەھێز.