ئەمڕۆ لە شاری کوانتیکۆ لە ڤێرجینیا نزیک واشنتۆن، نزیکەی ٨٠٠ جەنەڕاڵی سوپای ئەمریکی کۆدەبنەوە، بۆ کۆبونەوەیەک کە هێشتا بە تەواوی نازانرێت هۆکارەکەی چیە.
ئەوەی باس دەکرێت، کۆمەڵێک هۆکارە، بە کورتی ئاماژەی پێدەدەین.
یەکەم، ئەوەی دەگوترێت کە عەقیدەیەکی نوێ لە سەر مێزی وەزیری شەڕی ئەمریکی پیت هیسگیسە. ئەوەی دەزانرێت ئەوەیە کە چەمکی ئەمریکا وەک قەڵا یان فۆرتریس ببینرێت، کرۆکی ئەم دۆکترنەیە. کە مانای وەهایە دونیا بایەخی کەم دەبێتەوە بۆ ئەمریکا، لە نێویاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. بەڵام زەریای هێمن (چین) بایەخی زیاتر دەبێت.
ئەمە مانای ئەوە نیە ئەمریکا لە دونیا دەکشێتەوە، بەڵام شێوازی پەیوەندی لە گەڵ دونیادا دەگۆڕێت. بەڵام پێشتر دۆکترنی سەربازی گۆڕاوە و پێویستی بە کۆبونەوەی وەها نەبوە.
دووەم، ئەوەی دەزانرێت کە ئەم ئیدارەیە نیگەرانی هەیە بەرامبەر گۆڕانکاری دۆخی سەربازی ئەمریکی، بە تایبەتی کردنەوەی سوپا بە ڕوی خەڵکانی ڕەشپێست و ئافرەت و کەمینەکاندا. ئەمان دەیانەوێت سەرباز شەڕکەری ڕاستەقینە بێت. بەو مانایە دەبێت پیاو بێت و سپی بێت و لایەنگری بەها ڕەگەزپەرستییەکانی ئەم ئیدارەیە بێت. دیارە ئەمە هۆکاری ئەوەشی هەیە کە سوپا زیاتر لە ئەمریکا دژ بە ئەمریکاییەکان بە کار دەهێنرێت، بۆیە گومانیان هەیە لە ئەفسەری ڕەش پێست، خەڵکانی ڕەش پێستیان بۆ بکوژێت. بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کۆمەڵە ئەفسەرێکی زۆر دەربکرێن.
سێیەم، هەردوو پیت و ترەمپ، کە دەخوازن وەها دەرکەون سوپا بەڕێوە دەبەن، خاوەن هیچ پلە و ئەزمونی سوپایی نین. پیت لە سوپادا بوو، بەڵام بە پلەیەکی نزم، ماوەیەک لە سامەرە ئیشی ئەوە بوو لە گەڵ ئەسعەد عەلی یاسین کاروباری خزمەتگوزاریی بەڕێوەدەبرد.
پەیوەندی سەربازی و مەدەنی کە ئەدەبیاتێکی زۆری هەیە، بە زۆری سوپای ئەمریکی وەک کەیس وەردەگرێت. بۆ نمونە تیورەی ئەفسەری پیشەیی کە سامۆئێل هەنتنگتۆن کاری لە سەر کردوە، سوپای ئەمریکی وەک مۆدێل وەردەگرێت. بەڵام ئێستا سوپا لە سەر بنەمای وەلائو بیر وباوەڕی سیاسی و لایەنگریی مامەڵە دەکرێت، کە وەرچەرخانێکی گەورەیە بەرەوە میلیشیا.
دیارە میلیشیا کرۆکی سوپای ئەمریکیە لە ڕوی مێژوییەوە.
بە سیاسی بوونی سوپا، زیانی گەورەی هەیە، کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەمێکە بە دەستیەوە دەناڵێنێت. پیرۆزە لە ئەمریکا. وێنەکە وەزیری شەڕی ئەمریکی لە گەڵ کاک ئەسعەد لە ماڵی ئەوان لە سامەڕە. ئاوایە وەزیرەکەی!!