دوو جۆر ئاشبەتاڵ هەیە، یەکێکیان ئارەزوومەندایە و ئەویتریان زۆرەملێیە. لەئێستادا بژاردەکە لەدەست حەماسدایە چ جۆرێکیان هەڵدەبژێرێت. بەڵام دەرەنجام هەر ئاشبەتاڵی پێدەکرێت.
لەم پەراوێزەدا؛
پلان و نەخشە ڕێگەی هەڕەشەئامێزی جەنگی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ ڕاگرتنی جەنگ و بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل-حەماس، لەپێناو و بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل داڕێژراوە.
ترەمپ، دەمێکە ئامادەکاری بۆ ئەم قۆناغە دەکات و کۆتا هەنگاوەکانی بۆ ئەو مەبەستە لەپەراوێزی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
ئێستا، ئێمە لەقۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکیداین.
لەئایندەیەکی نزیکدا ناوەرۆکی پلانەکە و وتارە (٢٨) خولەکیەکەی (دۆناڵد ترەمپ) شرۆڤە دەکەم و دەیخەمەڕوو کە ڕەهەندی سیاسی دبلۆماسی و سەربازی و ستراتیژی هەیە.
تێبینی؛
- لەخۆڕایی ناڵێین گەڕێکی تری جەنگ بەڕێوەیە.
- پلانەکە و وتارەکەی ترەمپ فرەڕەهەندە و شرۆڤەکردنی پێویستی بەکەسی پسپۆرە.