گه‌لی كورد ، به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه و له قۆناغه سه‌خته‌كاندا ، به‌هۆی خۆڕاگری و كۆڵنه‌دانی و هه‌روه‌ها بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه و مامه‌ڵه‌كردنی ورد له‌گه‌ڵ رووداو وپێشهاته‌كان و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق توانیوێتی بگاته به ئامانجه‌كانی و پارێزگاری له شوناس ومافه‌كانی بكات و كاروانی گه‌یشتن به‌مافه‌ره‌واكانی درێژه‌ی هه‌بێت
له‌دوای راپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 و دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 و ئینجا بوون به‌خاوه‌ن په‌رله‌مان ، حكوومه‌ت و فیدڕاڵی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌یان ده‌ستكه‌وتی دیكه ، وێرای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میی و هه‌وڵی نه‌یارانی ئه‌و گه‌ل و نیشتیمانه ، خه‌باتی شۆڕشگێر گۆڕا بۆ خه‌باتی شارستانی و ئیداریی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئینجا گۆڕینی رووخساری كوردستان له گوندێكی گه‌وره وه بۆ شارێكی گه‌وره و سه‌قامگیری ناوچه‌كه وجیهان
هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو وبه‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2014وه ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ؛ ڕووبه‌ڕووی ئه‌وپه‌ری فشاری سیاسی و قه‌یرانی ده‌ستكرد و گه‌مارۆی دارایی و بڕینی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگه‌نه‌دا كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان بوه‌ستێت و ئیراده و متمانه‌به‌خۆبوون و خۆڕاگری گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان بوو، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا كه له‌لایه‌ك هێرشی مووشه‌كی و درۆنی و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ڕێگریكردن له هه‌نارده‌كردن نه‌وت و فرۆشتنی و ئینجا قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان كۆڵی نه‌دا و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان بوه‌ستێنن به‌ڵام نه‌یانتوانی .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، خۆشه‌ویستی وپه‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه،له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی كوردستان به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه و هه‌ر له زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه ، هه‌نگاوه‌كانی بۆ خزمه‌تكردن و دروستكردنی پرۆژه‌ی جۆراجور و ڕه‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ چین وتوێژه‌كان وبه‌تایبه‌ت لاوان ، ئینجا كاره‌بای 24 كاتژمێری ، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ، پرۆژه‌ی فڕیاگوزاری ئاو ، دروستكردنی چه‌ندین پۆند و به‌نداو،ڕێگاوبانی ستراتیژی و بازرگانی و فرۆشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیاران و ژینگه و چاكسازی ئیداری وبواری دیكه .
به‌دڵنییاییه‌وه، مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ؛ توانی قۆناغێكی سه‌خت و پڕ ئاسته‌نگ و دژوار، به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و لۆژیكانه ببرێت وئاڵنگارییه‌كان بگۆڕێت بۆ ده‌رفه‌ت و پرۆژه ، له‌هه‌مانكاتیشدا ، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ راده‌ستكردنی دۆسییه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی گوشاری سیاسی و سه‌ربازی له سه‌ر كوردستان دروستی كردبوو به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و دانووستان له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی به‌دست بێنێت .
به‌دڵنییاییه‌وه ، خوێندنه‌وه وردبینانه وئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتووانه و لۆژیكانه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كان وبه‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت وگوشاره‌كانی عێراق و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تیی وایكردووه كه ، ئومێدی گه‌وره بۆ ئاینده‌ی كوردوكوردستان دروست ببێت ؛ له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و خه‌ون و پیلانه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی به هاندانی ده‌ره‌كی دژی قه‌واره و حكوومه‌تی كوردستان بوو شكست پێبهێنێت ، خه‌ونێك مه‌رامی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری كوردستان بووه و هه‌وڵ بۆ تێوه‌گڵانی كوردستان بوو له نێو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكی نه‌یارانی ناوخۆیی وده‌ره‌كی مه‌سروور بارزانی ؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان وه‌ك مه‌شخه‌ڵێكی رووناكی به ده‌یان پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له پێناو به‌هێزكردنی ژێرخاكی ئاوه‌دانی وئابووری كوردستان دروستكرد ، هه‌ر له‌بواره‌كانی به‌دیجیتاڵكردن و هه‌ژماری من و له‌بواری په‌روه‌رد و خوێندن و بواری پیشه‌سازی و كه‌رتی گه‌شتیاری وبارزگانی .
به‌دڵنییاییه‌وه؛ كاروچالاكییه‌كانی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به بێ شومارن و به ده‌یان ووتار و كتێب و لێكدانه‌وه كۆتاییان ناهێت ، گشت هه‌وڵه‌كانی له پێناو پشت به‌ستنی كوردستانه به توانا ناوخۆییه‌كان به ده‌ر له پشت به‌ستن به‌داهات و فرۆشتنی نه‌وت ،هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو و پرۆژانه و خاكه‌ڕایی و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی تر خستووه ، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت ؛ خۆشه‌ویستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی حزبییه ،ئه‌و ستراتیژ و ڕێبازه‌ی كه مێژووییه‌كی دێرین و میراتێكی گرانبه‌هایه كه نه‌وه بۆ نه‌وه به دروستی په‌یره‌و ده‌كرێت ؛ حكوومڕانی و ده‌وڵه‌تدارییه‌ك ، كه ئامانجی بونیاتنانی نیشتیمان و دڵنییاییه بۆ داهاتوو گه‌لی كورد و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و سه‌ربڵندانه.