وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە و مەرجە سەرەکییەکانی ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتووە:
یەکەم: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ٨ کۆمپانیای بیانی ئەنجامدرا، و کۆمپانیای DNO .
نەرویجی و جینێلی تورکی پەیوەندی پێوە نەکرد، بەهۆی داواکارییەکەیان بۆ گەرەنتی دانی باجی دارایی پێشوویان کە بڕی 300 ملیۆن دۆلار بوو تەنها بۆ دی ئێن ئۆ، لە کۆی ملیارێک دۆلار کە نوێنەرایەتی هەموو ئەو باجە داراییە دواکەوتووانە دەکات کە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان داوای دەکەن .
دووەم: قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بە هەناردەکردنی 190 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەستپێدەکات، لە کۆی بەرهەمهێنانی ئێستای 240 هەزار بەرمیل، کە 50 هەزار بەرمیلی دەمێنێتەوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان
سێیەم: لە ڕێککەوتنەکەدا تەرخانکردنی بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ دابینکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، بۆ کۆمپانیاکان بە شێوەی نەوتی خاو نەک پارەی نەختینەیی دیاریکراوە.
چوارەم: ئەم ڕێککەوتنە تا کۆتایی ساڵ کاری پێدەکرێت، مانگانە لە ساڵی نوێوە نوێ دەکرێتەوە تاوەکو کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی تێچووی وردی بەرهەمهێنان دیاری دەکات.
پێنجەم: لەسەر داوای کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە کوردستان، پێویستە ڕێککەوتنەکە بە نووسراو بێت و بە زارەکی نەبێت، و پێویستە تۆمار بکرێت و
.دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس وەک لایەنێکی حوکمڕان و گەرەنتیکار لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنەداهەڵبژێردرێت.
شەشەم: چاوەڕوان دەکرێت کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵیبە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای "وود ماکنزی ئینگلیزەکانبکات کە ئەو ڕاوێژکارە تەکنیکییە دەبن کە بە وردی تێچووی بەرهەمهێنان دیاری دەکات، دوای ئەوە ڕەنگە ڕێککەوتنی ئێستا ببێتە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدادهەولێر و دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان.