لەکاتی سوێندخواردنی بەڕێز مەسڕور بارزانی وەکو سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان بەچەند خاڵێک کارنامەی کابینەکەی بۆ پەرلەمانتاران ڕوونکردەوە، لەو کاتەدا هندێک لەلایەنەکان کەوتنە توانج و ڕەخنە لەکابینەی نۆیەم و پێیان وابوو ئەو کابینەیە لەنزیکترین کاتدا هەڵدەوەشێتەوەو ناتوانێت ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بکات، بەئومێدەوە چاوەڕوانی شکستی ئەو کابینەیە بوون، بەڵام ئەو هیوایە لەگۆڕنرا کەخەونی چەند ساڵەیان بوو، لەکابینەی نۆیەم بەکردار کار لەسەر هەموو پێشکەوتنەکان کراوە لەگشت بوارەکانی ژیان کەتایبەتن بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان، کابینەی نۆیەم ڕێگای ڕاستەقینەی حوکمڕانی پیشانی هەموو لایەنەکانی دا کەچۆن ئیدارەدان و پێشکەوتنی کوردستان بەئیرادەی بەرز مسۆگەر دەبێت نەک ڕەخنەی بێ بنەما، ئەوەی لەماوەی ئەو چوار ساڵەی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراوە لەمێژووی عیراق ڕوینەداوە سەرەڕای بەربەستەکانی بەردەم کابینەی نۆیەم وەکو ڤایرۆسی کۆڕۆناو بڕینی شایستەدارایەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عیراق و پاشماوەی شەڕی داعش و ڕێژەیەکی زۆری ئاوارەکانی سوریاو عیراق کەبارگرانیێکی گەورەیان دروستکردبوو،
ئەو پڕۆژانەی کەبەدرێژایی تەمەنی کابینەی نۆیەم کاریان لەسەر کراوە ئەمانەن
یەکەم/بەئەلکترۆنی کردنی دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی کارئاسانی و نەهێشتنی روتینیات لەگشت دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم
دووەم/پرسی دابینکردنی ئاوو گڵدانەوەی ئاوی بەفیڕۆ چوو کابینەی نۆیەم ئەو پرسەی بەهند وەرگرتوو لەماوەیەکی کەم توانی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتیان جێ بەجێ بکرێت لەگشت شارو شارۆچکەکان بەنمونە ئەو پڕۆژەی لەهەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کرایەوە کەتایبەت بوو بەدابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتیان کەمەزندەی گەورەترین پڕۆژەی ئاوە لەهەموو عیراق، پڕۆژەی دروستکردنی چەندین بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاوبەفیڕۆ چوو کەنزیکەی ۱٦ بەنداو ئیستا کاریان تیادا تەواو بووە بۆ ڕێگری کردن لەبەفیڕۆدانی سەرچاوە ئاویەکانی سەر زەوی،
سێهەم/پڕۆژەکانی ڕێگاو بان و دروستکردنی چەندین دووسایدی نوێ لەنێوان شارەکان و بەرزەپردی مۆدێرن و چەندین تونێڵ لەسەر ستانداردە جیهانیەکان، ئەمەش لە٧٠٪ی گۆڕانکاری بوو لەڕێگاو بان، هەر ئەمەش بووە هۆکاری کەمبوونەوەی مەودای دوری ڕێگاکان لەشارێک بۆشارێکی تروو لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕوداوەکانی ئۆتۆمبێڵ کەساڵانە بەهۆی ئەو ڕوداوانە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەست دەدا،
چوارەم/پڕۆژەی کارتی هەژماری من کەسیستەمێکی بانکی جیهانیە مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگای ئەو کارتە بانکیە مووچەکانیان بەبێ کێشەو کەم و کوڕی لەهەر کاتێک بیانەوێت وەری بگرن و یاخود پاشەکەوتی بکەن،
پێنجەم/پڕۆژەی ڕوناکی کارەبای ۲٤ کاتژمێری پرسێکی گرنگی کابینەی نۆیەم بوو کەسودێکی زۆری گەیاند بەهاوڵاتیان لەڕووی تێچووی پارەی کەمترو پاکبوونەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەدوکەڵی پیسی مۆلیدەکان کەڕۆژانە ژەهرێکی کوشندەیان بڵاودەکردەوە،
شەشەم/کەرتەکانی پەروەردەو تەندروستی و کشتوکاڵ و شوێنە گەشتوگوزاریەکان لەکابینەی نۆیەم پشگوێ نەخراون بەڵکو ئیستا بەشێکی زۆری بینای قوتابخانەی نوێ و مۆدێرن کراونەتەوەو لەگەڵ چەندین نەخۆشخانە بۆ چارەسەری نەخۆشی کەهاوڵاتیان لەجیاتی ڕوبکەنە دەرەوەی وڵات دەتوانن لەو نەخۆشخانانە چارەسەری خۆیان وربگرن، کەرتی گەشتوگوزار پلانێکی تایبەتی بۆ دانراوە کەگوایە هەرێمی کوردستان لەساڵی ۲۰۲٦ دەبێتە سەرنجڕاکێشترین ناوچەی گەشتیاری
ئەمانەو دەیان پرسی تر لەکابینەی نۆیەم بەجدی کاریان لەسەر کراوە گۆڕانکاری گەورە کراون، هەرێمی کوردستان لەقۆناغێکی نوێدایە چاوی جیهان لەسەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانە، دڵنیابن کابینەی داهاتوو باشترینی کابینەی نۆیەم دەبێت، هەموومان پێویستە سوپاس و پێزانینمان هەبێت بۆ ئەو کارانەی کەلەکابینەی مەسڕور بارزانی کاریان لەسەر کراو جێبەجێ کران