دواین هەواڵ

هاوکێشەکان و ئێمە وەک بکەری ئازا

‌عەبدوڵا ڕێشاوی

1 رۆژ پێش ئێستا

کاتێ من بمەوێ شتەکان باش و تەواو بن و خراپەیەک لە ئارادا نەبێ،  وەک مەرج بۆ نیشتیمان پەروەریی، کەواتە ئەوکات نیشتیمانخوازیی و دڵسۆزیی و ئینتیمای من چ چالێنج و چ مانایەکی دەبێ؟
کەواتە ئەوە من خۆم نیم کە نیشتیمانەکەم دەوێ ئەوە ئەوانی ترن منیان ناچار بە نیشتیمان خوازیی یا رەتکردنەوەی کردوە.

ڕاستی ئەوە یە کە مانا و بەها لەناو دەرگیربوندا دروستدەبێ  نەک لە سەر سینی حازر پێشکەش بکرێ 

واتە دەبێ ئینتیما لە بەردەم تەحەدایەکی لۆژیکیدابێ وەک ئەوەی دەڵێن (ئەمانە ئینتیمایان نەهێشت) ئەوکاتە بوونی ئینتیما مانا و بەها وەردەگرێ

هەر دەمێ خراپەیەک رویداو  لە نیشتیماندا ژیان سەخت بو ، ئیدی  نیشتیمان و قەوارەو هەرچی هەیە و نیە توڕ هەڵدرا کەواتە ئیدی تاک بەرکارەو بکەرێک لە ئارادا نیە 

لەم حاڵەتەدا تاک جگە لە بەشێک لە هاوکێشەیەک چی ترە؟ ١+١= ٢  تەواو. 
ئەی تۆ کوایت تا ئەم هاوکێشەیە وەک مەلەکشا بگۆڕیت؟ 

تەسلیم بون بە هاوکێشەکان  بون ناسەلێمنن تەحەداو روبەروبونەوەی هاوکێشەکان ئەیسەلمێنن کە تۆ هەیت و بونت جیاوازیەک دروستدەکات 

مەترسیدارە  تەسلیم بون بەهاوکێشە زۆر مەترسیدارە  ، ئەوەندە مەترسیدارە سبەی دێن  و وڵاتەکەمان داگیر دەکەن و دراوسێکەمان سەردەبڕن و کچە نۆ ساڵانەکانمان دەبەن و گەنجەکانمان سەرشۆڕ دەکەن و بە هەزاران پێشمەرگەمان دەکوژن و  …

لەو لاوە ئێمەش وەک شرۆڤەکار و چالاکوان دێینە سەر شاشەکان -ئەگەر شاشەیەک مابێ بۆ چەنە بازی- و  دەڵێین:  بەداخەوە دەسەڵات کارێکی کرد کەس ئامادە نەبو بەرگری لەم نیشتیمانە بکات !  ئاخ لەو حەسرەتە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP