دواین هەواڵ

غەززە لە نێوان نەتانیاهۆ و حەماسدا !

‌چاپوك سەید عومەر

3 رۆژ پێش ئێستا

هیچ هێزێک هێندەی نەتانیاهۆ سۆزی بۆ خەڵکی فەڵەستین ڕانەکێشا و هیچ هێزێکیش هێندەی حەماس نەکبەتی بۆ خەڵکی فەڵەستین درووست نەکرد .

بەهۆی لاساریەکانی نەتانیاهۆ کە ئیسڕائیلیەکانیش لێی بێزارن، جگە لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین بە دامەزرێنەری ئیسڕائیلیشەوە کە بەریتانیایە، ئەوەندە هاوسۆز بووین لەگەڵ مەسەلەی فەڵەستین تا ئاستی ددان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین کە پێشتر هیچ پەلەیان نەبوو بۆ ئەو بابەتە . لەچینەوەش تا بەڕازیل بە سەدان هەزار کەس خۆپێشاندان دژی ئیسرائیل دەکات .

هیچ دەوڵەت و هێز و لایەنێکیش هێندەی حەماس ئەحمەق نەبوو، بەو هێرشەی کە کردی بۆ سەر فەڵەستین، بە شەڕی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٣ وەش هیچ کاتێ سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیلدا لە هێرشکردن، ئەوەندە پێچەوانە نەبۆتەوە بۆ گەورەترین نوشوست و نەهامەتی بۆ گەلی فەڵەستین .

ئەوەی حەماسکردی گەورەترین دەبەنگی بوو باجەکەی گەلی فەڵەستین دای، ئەوەی نەتانیاهۆش ئێستا دەیکات، ئایندە دەیسەلمێنێ چی ڕوودەدا، بەلانی کەم ئێستا هەندێک لە ڕاگەیاندنی جیهان دەڵێن؛ نەتانیاهۆ هۆڵیکۆستی ڕەشکردەوە و ڕەقەم قیاسیەکی تری هێنا . ە !

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP