گه‌لی كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنییه . به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن . خه‌باتی گه‌لی كورد به چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و جیاوازدا ده‌رباز بووه .به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دوور له‌ویستی خۆی له‌ت له‌ت كراوه و به‌ڵام خۆڕاگرانه به‌رده‌وام بوونه و ڕێگه‌یان نه‌داوه كاروانی خه‌بات به شێوه‌ی چه‌كداری و شارستانی بووه‌ستێت كه ئامانج تیدا له كۆتاییدا بوون به خاوه‌ن مافێكی ڕه‌وا ئه‌ویش ده‌وڵه‌تبوون وسه‌ربه‌خۆیییه وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
گه‌لی كورد، به‌هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و مێژوویی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه له فارس، تورك و عه‌ره‌ب ، كه به پێی ڕێككه‌وتنی نێوان بریتانیا و فه‌ره‌نسا به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی عێراق، ئێران ،توكریا و سووریا و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دابه‌شكراوه .
باشووری كوردستان ، ئێستا ماوه‌ی 33 ساڵه خاوه‌ن حكوومڕانی خۆی و قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵییه و دوای به‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له چه‌نگ دیكتاتۆری له ساڵی 2003 ، ماوه‌ی 22 ساڵی سه‌ره‌ڕای دروستبوونی ده‌یان كێشه و كۆسپی به‌رده‌می ، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و مافه‌كانی ، وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی ئیداره‌ی خۆی ده‌كات و رۆژ به‌رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندن دایه .
به‌هه‌مان شێوه له رۆژئاڤای كوردستانیش ، گه‌لی كورد خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد كێشه وئاسته‌نگی گه‌وره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و حكوومه‌تێكی نوێیش له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د هاتۆته ئاراوه ، به‌ڵام پێداگری له سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژئاڤای كوردستان ده‌كرێت .
له باكووری كوردستانیش ، ئه‌گه‌ر چی له ساڵی 2013 ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی هاته ئاراوه به‌ڵام نه‌یارانی كورد تێكیاندا ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوای 12 ساڵ جارێكی تر ئه‌و پرۆسه‌یه به هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له باشووری كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان رۆژ به رۆژ ده‌گاته ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی تا گه‌لی كورد له باكووری كوردستانیش به ڕێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسی مافه‌كانیان بچه‌سپێت.
بۆیه گرنگه ئێمه‌ی كورد‌و به‌تایبه‌تی هێز ولایه‌نه‌كان بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانمان ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاڵانه بكه‌ین كه بریتین :
یه‌كه‌م ،، گرنگه له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كان و به‌رژوه‌ندییه باڵاكان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین وتێكه‌ڵی حزبی نه‌كه‌ین
دووه‌م،، له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن كه ئه‌وه‌ش به قازانجی گه‌لی كورد ته‌واو ده‌بێت .
سێیه‌م،، كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناوده‌وڵه‌تی توانیوێتی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، فه‌ره‌نسا " بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی كه‌نداو دروست بكات ، كاتی ئه‌وه هاتووه دۆزی كورد و مافی چاره‌ی خۆنووسین به ڕاشكاوی باس بكرێت
چواره‌م ،، ده‌بێت كاری خۆڕێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی پته‌وتر بكرێت ،به‌تایبه‌ت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زۆر بۆ به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردوكوردستان
پێنجه‌م ،، له سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی تر به ڕێگه‌ی لۆبیكردن زیاتر پرسی كورد زه‌قتر بكرێته‌وه و وه‌ك مافی ده‌وڵه‌تبوون و زمان و كه‌لتوور و مێژوو و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌مان
شه‌شه‌م ،، هه‌وڵه سیاسییه‌كان زیاتر چڕتر بكه‌ینه‌وه تاكو جارێكی تر مێژوو خۆی دووباره نه‌كاته‌وه و خه‌باتی كورد رانه‌وه‌ستێت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕه‌چاوگرتنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌مان و به‌یه‌كگرتوویی سیاسی و یه‌كگووتاری ئه‌وا هه‌نگاو گرنگ و كاریگه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر ده‌نێین و پێچه‌وانه‌كه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه و هیچ سوودێكی نابێت ، به‌دڵنییاییه‌وه كاتێك مرۆڤ ئازادی نه‌بێت و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نه‌بێت ئه‌و به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه و په‌ڵاماردانی دوژمنان و داگیركه‌ران ده‌مێنێته‌وه و گه‌لی كورد قوربانی و خه‌باتی زۆر و تاڵی زۆری چێشتووه تا بگاته ئه‌مڕۆی ئازادی و سه‌ربڵندی و سه‌رده‌می نكۆڵیكردنی كوردوكوردستانیش به‌سه‌رچووه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئامانج و مافێكی ره‌وایه .