دواین هەواڵ

تێ نەگەشتن لە تۆنی دەنگ و گوتارەکانی ترەمپ و هەڵە خوێندنەوەی بۆ پەیامەکانی

‌د. پشتیوان فەرەج

17 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای لێدانی بنکە ئەتۆمیەکان ترەمپ هێشتا هەڕەشە دەکات کە نابێ ئێران وەڵامیان هەبێ و دەبێ ئاشتی قبوڵ بکەن، بەڵام کەس تێناگا ترەمپ مەبەستی چیە لە ئاشتی ئایا مەبەستی خۆبەدەستەوەدان و تەسلیم بوونی بئ مەرجە چونکە ترەمپ بەو لێدانانە کۆتایی بە دیبلۆماسیەت هێنا، پێش لێدانەکانی ئیسرایل ترەمپ دانوستانی دەویست، بەڵام دوای لێدانەکان تۆنی دەنگی ترەمپ گۆڕا و هاوکێشەکان گۆڕان ئیدی لە ڕۆژی ٥ شەممە ترەمپ ئاگربەستی نەدەویست بەلکو باسی کۆتایی یەکجاری جەنگی دەویست، دیار بوو کە لێدانی ئێران ئاسان و تێچووی زۆرکەم بوو، چونکە پێشووتر ئیسرایل کارەکەی ئەنجام دابوو.

ڕۆژی هەینت ترەمپ باسی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی دەکرد، هەر هەمان رۆژ ئێوارەکەی ترەمپ ٢ هەفتەی دیاری کرد بۆ خۆ یەکلاکردنەوە، دواتر ترەمپ گوتی هێشتا دەرفەتێکی دیکەیان پێ دەدەم بزانم دیبلۆماسیەت دەرفەتی ماوە بەڵام دوای رۊژێک واتە لەگەل یەکەم رۊژی هەفتەی دووەمی جەنگەگە ترەمپ کارتی دینلۆماسیەتی سوتاند و فڕۆکەکانی ئەمریکا بنکەکانی ئێرانیان لەناوبرد. ئەمە لە کاتێکدا ئێران هەڕەشەی دەکرد ئەگەر ئەمریکا بێتە جەنگەکەوە ئەوا ئێران وەڵامی قورسی دەبێ و کارتە قورسەکانی وەک داخستی گەرووی هورمز و پەلاماری بنکە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەدات و زیاتر لەو ٤٠ هەزار سەربازەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیەتی دەیکات بە ئامانج،ماوەتەوە بڵێین ڕوون نیە ترەمپ مەبەستی چیە لە ئاشتی بەتایبەتی لە دوای گورزەکانی فڕۆکەی بی ٢ ئایا هێشتا دەرفەت ماوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی یان دەرفەت ماوە بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران یان مەبەستی ترەمپ چیە لە دوو وشەی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرچ یان کەوتنی ڕژێمەکە بە تەواوی، یان بۆجی گوایە پؽش هێرشەکانی ئەمریکا ئێرانی ئاگادار کردۆتەوە کە ئامانجەکانیان خودی ڕژێمەکە نیە کەچی باسی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج دەکەن .. هەتا ئێستا هەموو کردار و ڕەفتار و گوتارو مەبەستەکانی ترەمپ ڕێک پێچەوانەکەی گوتارەکانێتی...

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP