دواین هەواڵ

ئەمریکا چی گۆڕی

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

15 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لەرێگەی فرۆكەی B2بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان وەک لێدانێکی یەکلاکەرەوە لە خواستە ئەتۆمییەکانی تاران لێکدرایەوە.
لێکدانەوەیەک کە بەتەنیا پشتدەبەستێ بە بانگەشەکانی سەرۆک ترەمپ و ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. كە دەشێ ناتەواوییەک بێت لە گەیاندنی شرۆڤەیی و ڕاگەیاندندا کە توانای ژێرخانی ئەتۆمی فراوانتری ئێران پشتگوێ دەخات و خواستی ئێرانیش پشتگوێدەخات کە نایەوێت شکست بگاتە ناو جەماوەرەکەی.

لەم ڕوانگەیەوە، پرسگەلی دیکەش هەن وەک شوێنە نهێنییە پەرشوبڵاوەکان، بنکە ژێرزەمینییەکان و یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆکراوە کە پێشتر بە هۆی پێشبینیکردنی ئەم جۆرە هێرشانە گواستراونەتەوە، بۆیە ئەم پەرەسەندنانە کە لە مێژە لەلایەن دەزگا سەربەخۆکانی وەک ڕۆیتەرزەوە و تەنانەت ئیسڕائیلیشەوە ڕاپۆرت دەکرێن، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئێران، دان بە کاریگەری یەکلایی کەرەوەی لێدانەکان و کۆتایی هاتنی پڕۆسەی بەدەستهێنانی ئەتۆمدا نانێت.

هاوكات گریمانەی واشنتۆن، کە ئێران ئێستە دەبێ لە ژێر کاریگەری لێدانەکاندا تەسلیم بە ئیمزاکردن بێت، لە لۆژیک و ستراتیژی کۆماری ئیسلامی بە دوور دەبینرێت، بەلایەنی كەمەوە لە ماوەی كورتخایەندا. ڕوونە كە ئێران خاوەن چوار هێز بوو، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایە دان بە لەدەست چوونی سیانیاندا دەنێت؟
مەبەستم هێزی یەکەم، كە وەکیلەکانی بوون، کە لاوازبوون یان لاواز دەردەكەون، دووەم، توانای موشەکانی کە خەریکە دەگاتە بن بەست، سێیەم، ئەتۆمەکەیشییەتی، چوارەمیان

ئیدێۆلۆژیاکەیەتی داننان بە لەناوچوون و دەست هەڵگرتن لەسیانیان، مانای کۆتایی نیزامە، چونکە ئیدێۆلۆژیاکە لەبەرامبەر برسییەتی بێ چارەیە.

کاتێک ئێران ئیمزای ئاشتی سەپێنراوی کرد و بوو بە ئێرانێکی نا ئەتۆمی، دەكرێت لە ناوخۆدا هەڕەشە بێتە سەر ڕژێم و کۆنتڕۆڵی بەسەر دانیشتووانێکی وروژاودا لاواز بكات و ئەفسانەی شۆڕشگێڕانەی نەدۆڕانیش هەڵدەتەکێنێت. بۆیە ئێران لە کاتژمێرەکانی داهاتوو لە بایەخی لێدانەکە کەم دەکاتەوە، یەكێكە لە بژاردەكانیشی ئەوەیە جگە لە کارتی گەرووی هورمز، خۆی وەڵامی ئەمریکا نەداتەوە، بەڵكو حوسییەکان وەڵامێک بدەنەوە.

ئەمریکا بە لێدانەکەی ویستی کۆسپێکی گەورە لەبەردەم نەتیجەی جەنگ و ئاشتی لابەرێت. جگە لە نەتیجەی جەنگەکە بۆ ئیسڕائیل، تەنها یەک ئەکتەر دەتوانێت ئەم سوڕە ئاڵۆزە بوەستێنێت کە ڕووسیایە، مۆسکۆش پشتگیری بەخۆڕایی پێشکەش ناکات، داوای ئیمتیازات دەکات لە ئۆکرانیا، بازاڕەکانی وزە، یان شوێنەکانی تر. یارییەکە زۆر دوورە لە کۆتایی و ئیسڕائیلیش هێشتا دوورە لەوەی بە تەواوی دەیەوێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP