لەگەڵ هەڵكشانی زیاتری گرژییەکانی نێوان
ئیسرائیل و ئێران، شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، دەستپێشخەرییەکی چوار خاڵی بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنی
قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیار کرد. كە جەخت لە
ئاگربەستێکی بەپەلە
پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی
دیالۆگ و دانوستانی سیاسی
بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەرەو
ئاشتی
ئەم دەستپێشخەرییە لە ساتێکی ناجێگیردا
دێت هێرشەکانی ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، لە کاتێکدا
مووشەکەکانی ئێران چەندین پێگەی ئیسرائیلی كردۆتە ئامانج. هەردوولا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان
داوە و مەترسییەکانی قەیرانەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوون
دەستپێشخەری چوار خاڵیەكەی شی جینپینگ
ئاگربەستی دەستبەجێ
دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ
دوژمنایەتییەکان بوەستێنن. ئاگربەست بەپەلەترین ئەولەویەتە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی
زیاتر و لەدەستدانی ژیان
پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی
سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی مەدەنی
بێتاوان دەبێت بە هەر نرخێک بێت پشتڕاست بکرێتەوە. پێویستە هەموو لایەک بە توندی
پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بن و خۆیان لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی
بپارێزن
گفتوگۆ و دانوستان
دیالۆگی سیاسی و دانوستانی دیپلۆماسی
تاکە ڕێگای بنەڕەتی و بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان. کردەوە سەربازییەکان
ناتوانن ئاشتییەکی هەمیشەیی بهێنن
بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی- بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی
کە کاریگەرییان لەسەر لایەنەکانی ململانێ هەیە- دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ پێشخستنی
کەمکردنەوەی پەرەسەندن و یارمەتی گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێگەی
هەوڵە هاوئاهەنگەکانی ئاشتیسازییەوە
---
هەڵوێستی چین
پێشنیارە چوار خاڵیەكەی شی جینپینگ هەم
پێداویستییە دەستبەجێیەکان و هەم ئاشتی درێژخایەن دەکاتە ئامانج،نێوەندگیری چین لە
ئاشتەوایی سعودیە و ئێران و دانوستانەکانی یەکێتی فەلەستین (رێککەوتنی پەکین و جاڕنامەی
پەکین) ڕۆڵی بێلایەن و متمانەپێکراوی چین دەسەلمێنێت،چین پێی وایە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا بۆ ئاشتی جیهانی پێویستە و داوای لە زلهێزەکان دەکات- بەتایبەتی ئەمریکا-
بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
قەیرانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر
لە بازنەی ململانێیەکی ئاسایی تێپەڕیوە.هاوکات، ئەمریکا وەک زلهێزێکی گەورە کە کاریگەری
تایبەتی بەسەر ئیسرائیلدا هەیە، ڕۆڵێکی بنیاتنەری نەگێڕاوە. بەڵکو بەردەوام بووە لە
خۆشکردنی بڵێسەی ئاگرەکە، تەنانەت ئاماژەیە بۆ ئامادەیی "ڕاستەوخۆ بەشداریکردن"،
ئەمەش بە شێوەیەکی جددی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ كەمكردنەوەی قەیرانەکە
تێکدەدات. لەگەڵ ئەوەی ئێستا ململانێکان گەیشتوەتە ئاستێک کە، پەنجەرەی دەرفەتەکان
لەڕادەبەدەر تەسکە
کاتێک دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوو، زۆر
قورستر دەبێت ڕێڕەوی خۆی پێچەوانە بکاتەوە. لەم کاتە گرنگەدا، چین پێشنیارێکی گشتگیر
و پێشبینیکراوی خستۆتە ڕوو - پێشنیارێک کە هەم پێداویستییە دەستبەجێیەکان و هەم
چارەسەری درێژخایەن دەگرێتەوە. لە نێو زلهێزە گەورەکاندا، چین یەکەم وڵاتە کە ئەو کارە دەکات و هەستێکی
بەهێزی بەرپرسیارێتی نیشان دەدات
پێشنیاری چوار خاڵی زۆر ئامانجدارە و
باس لە ناوەڕۆکی پرسە هەنووکەییەکان دەکات. داوا لە لایەنە تێوەگلاوەکانی ململانێ
و بە تایبەت ئیسرائیل دەکات بە زووترین کات ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان ڕابگرن، بۆ ئەوەی
خۆیان لە زیان بە خەڵکی سڤیلی بێتاوان بپارێزن، بە توندی پاڵپشتی چارەسەری سیاسی بۆ
پرسی ئەتۆمی ئێران بکەن و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی گەورە کە
کاریگەری تایبەتیان لەسەر لایەنەکانی ململانێ هەیە، هەوڵ بدەن بۆ ساردکردنەوەی دۆخەکە.
ئەمانە هەموویان خاڵە سەرەکییەکانن کە دەتوانرێت گۆڕانکاری بەرچاو لە ژێر بارودۆخی
ئێستادا ڕووبدات
پێشنیاری چوار خاڵی چارەسەرە بنەڕەتییەکانی
قەیرانەکە دەستنیشان دەکات و ڕێگا کاریگەرەکانی کەمکردنەوەی ململانێکانیش دەخاتە ڕوو.
گرنگی بە ئاشتی و ئاسایشی بەکۆمەڵ دەدات و لە هەمان کاتدا نەزم و دادپەروەری نێودەوڵەتی
دەپارێزێت. ڕەنگدانەوەی هەڵسەنگاندنی وردی چینە بۆ دۆخەکە و هاوتەریبە لەگەڵ بانگەوازە
بەربڵاوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ئەمە چوارچێوەیەکی گشتگیرە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان
کە هەم دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت و هەم دەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت،بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە جیهان چووەتە ناو "قۆناغێکی نوێی گێژاو و
گۆڕانکاری" و "پێشنیارە چوار خاڵییەکە" گوزارشت لە دیدگای ئەمنی بەردەوامی
چین دەکات. لە ململانێی ڕووسیا و ئۆکراینەوە تا پرسی ئیسرائیل و فەلەستین و ئیسرائیل
و ئێران.
و/هەڵۆ حەسەن
پێشنیاری چوار خاڵیی شی جینپینگ بۆ چارەسەرکردنی
قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
https://www.globaltimes.cn/page/202506/1336566.shtml