بۆچی ترەمپ دوو هەفتەی دیکە شەڕی ئێرانی درێژکردەوە؟
بۆچی ئێران هەژمونەى لەدەستدا؟
بۆچی ئێران لە دیبلۆماسیەت سەرکەوتوو نەبوو؟
بۆچی ئێران پەراوێز خرا؟
تۆزێک لەمەوپێش وتەبێژى کۆشکی سپی کارۆلین لیفیت پەیامەکەی ترەمپی بۆ جیهاند ڕاگەیاند کە لەماوی دوو هەفتەی دیکەدا ترەمپ خۆی یەکلا دەکاتەوە ئایا لەگەڵ ئێران ڕێک دەکەوێت یان نا؟ ئێستا هەموو جیهان چاوی لە ترەمپە ئایا دێتە جەنگەکەوە یان دانوستان لە ئێران قبوڵ دەکات؟
ئەمە یانی چی؟ ئەمە مەغزای زۆرە لە گرنگترینیان ئەوەیە کە سەردەمی هەژمونەى ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبەسەرچوو, دووم گرنگترین شت ئەوەیە کە ئێران چیدی ئەو ئیڕانەی پێش هەینی ڕابردوو نیە و نەما.هەروەها لەسەر ئاستی دیبلۆماسیدا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەراوێزخرا و دۆستەکانى پشتیان تێکرد.
ئێران یان دەبێت تەسلیم بێت یان دەبێت بگۆڕدرێت. بەڵام ئەم دوو هەفتەیە چارەنوسساز دەبێت لەوەی ئایا ئیسرایل چی دەکات, ئایا ئێران دەتوانێ بەردەوام بێ لە موشەک هاویشتن, یان ئایا مەلەفی ئەتۆمی تەسلیم دەکات وئەگەر ئەو کارە بکات ئەوا وەک لیبیا و عێڕاقی بەسەر دێت. نەیکات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ بە مەیدانی جەنگێکی خوێناوی.
ئێران ئەو دەرفەتە ٦٠ رۆژیەی ترەمپ پێیدان بەهەدەریان دا و یاریەکەیان بە جیدی وەرنەگرت, بەڵام ئایا ئەم جارە ترەمپ بە جیدی وەردەگرن؟ لە ئێستایا ترەم دوو دڵە لە لایەک دەیەوێت وەک پیاوی ڕێکەوتنە مەزنەکان مێژوو ناوی باس بکات و لەلایەکی دیکە ناتوانێت لە ئێران بێدەنگ بێت.
لە ئێستایا گۆڕینی ڕژێم وەک سەردەمی بۆشی کوڕ نیە کە ملیارەها دۆلاری تێ بچێت بەڵکو گۆڕینی ڕژێم بە کەمترین تێچووی هەیە ئەگەر ستراتیژیانە یاری و حەنگەکە بکەی. بۆ ئەمریکا لە ئێستایا گۆڕینی ڕژێمی ئێران کەمترین تێچووی هەیە بەڵام دەرئەنجامەکانى دەبێ کۆنتڕۆڵ کراو بێ.
یەکەم جارە لە مێژوودا ئێران هەم هەژمونەى لەدەست دا هەم لە ڕووی دیبلۆماسیەوە پەراوێز خراوە هەموو دەرگاکانی لێ داخراوە ڕۆژی شەشەمی شەڕەکەیە و ئێران خوێنی لێ دەچۆڕێت و لەڕووی سەربازیەوە شکستی بەسەرداهاتوە و کارتی فشاری بەدەستەوە نەماوە و و بەدوای پاڵپشتی دیبلۆماسیدا دەگەڕێت.
لەچەند مانگی پێش شەڕەکەدا ئێران هەموو هەوڵێکی خستبوە گەڕ بۆ فراوانکردن و باشترکردنی پەیوەندیە دیپلۆماتیەکانی لە دەرەوە. ئێران چەندین هەوڵی دا لەگەڵ وڵاتانی خەلیج و ڕوسیا و چین و وڵاتانی دیکە و تەنانەت پەنای بۆ میسر و پاکستان و وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا بردوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ خۆی بدۆزێتەوە.
بەڵام هەموو ئەو هەوڵانەی شکستی هێنا هەم لە رووی دیبلۆماسی ئێران پەراوێز خرا هەم لەڕووی سەربازیەوە گورزی کوشندەی لێدرا.
لەم ڕۆژی شەشەمی شەڕەکەداین و هێشتا ئێران چاوی لەوەیە وڵاتێک بە هانایەوە بێت. بەڵام نزیکترین وڵاتانی دۆستی ئێران لەوانەش فەنزەوێلا و ڕوسیا ئامادەنین هاوکاری ئێران بکەن تەنانەت لەڕێ دیبلۆماسیشەوە.
دۆستەکانى دیکەى ئێران وەک تورکیا بەتوندی ئیدانەی ئیسرایلیان کردوە. بەڵام ڕوون نیە تورکیا چی پێدەکرێت بۆ ئێران.
هەروەها ڕوون نیە کە ئایا قەتەر و تورکیا کە دوو وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکان هیچیان پێدەکرێت یان نا بۆ ئەوەی داوا لە ئیدارەی ترەمپ بکەن لەگەڵ ئێران ڕێک بکەوێت و کۆتایی بەو شەڕە بهێنن.
تەنانەت میدیای دەولەتی ئێران خۆی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە وڵاتەکە لەڕووی دیبلۆماسیەوە پەراوێز خراوە و لە دونیا دابڕاوە, لە ئێستایا هیچ سەرکردەیەک یان سەرۆکی وڵاتان نایانەوێت سەردانی ئێران بکەن تەنانەت تەلەفۆنیش ناکەن بۆ ئێران هاوکاری پێشکەش بە ئێران ناکەن.
گومان نیە کە ئێران پەنای بۆ چین و ڕوسیا و چەند وڵاتێکی دیکە بردوە بۆ ئەوەى فریای ئێران بکەون. بەڵام لە بیرتان بێ تاران لەناوەڕاستی کۆبونەوە و گفتوگۆی پێنجەمین جار بوو لەگەڵ ئەمریکا کاتێک لەلایەن ئیسرایلەوە پەلامار درا و کۆتایی بە گفتوگۆکان هێنرا.
ئێران تەنها دەبێ لۆمەى خۆی بکات بۆ ئەو دۆخەی کە بەسەریدا هات چونکە ئێران زۆر بەهێواشی دانسوتانی لەگەڵ ئەمریکا دەکرد و وەها ڕەفتاری دەکرد هەموو کاتێکی لەدونیادا بەدەستەوەیە و هیچ پێویست بە پەلەکردن ناکات. ئێران پێ ی وابوو ئەوە ترەمپە کە زۆر پەرۆشی ڕێکەوتنە لەگەڵ ئێران و تاران یاری بەکات دەکرد و ئەو ٦٠ ڕۆژەی پێ ی درابوو وەک مۆڵەت لەلایەن ترەمپەوە خراپ بەکاری هێنا و سوودی لێ وەرنەگرت. دیارە ئێران بەهەڵە و خراپ خوێندنەوەی بۆ بارودۆخەکە کردبوو.
چى تێدەگەین لە پەراوێزخستن و کەنارخستنی ئێران لە ڕووی دیبلۆماسیەوە بەپێ ی میدیای فەرمی وڵاتەکە خۆی؟
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمیر سەعید گوتی ئیسرایل هەموو هێڵە سورەکانی بەزاندوە و ئێران خواستی هەیە بەرگری لە خاکەکەی خۆی بکات و ئێران لاواز نابێت. ئەم گوتانەی ئەمیر سەعید هەوڵێکە بۆ ئەوەی متمانە و باوەڕبەخۆبوون بۆ ئێران بەهێز بکات لە کاتێکدا ئێران نە متمانە نە ئەو ئیرادەیەی پێش شەڕەکەی ماوە. وە جیهانیش باش دەزانن لەئەگەری پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئێران ناتوانێ بەرگری لە خۆی بکات.
چونکە ئیسرایل فەرماندەی خاتەم ئەلئەنبیاى کوشت. عەلی شادمانی کە وەک سەرۆکی بەرەی جەنگی ئێران بوو گەورەترین ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی بوو لەلایەن ئیسرایلەوە کوژرا ئەمەش دوای تەنها چەند ڕۆژێک لە کوشتنی هەمان سەرکردەی کە ئەو چوو بووە شوێنی.
ئێران توشی نەزیفی خوێن بووە بەهۆی ئەو گورزانەی ئیسرایل کە بەشێکی دیاری سەرکردە سەربازی و بنکە سەربازیەکانی لەناوبرد. یەک لەسەر سێ ی موشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران هەر لە ڕۆژی یەکەمدا لەناوبران. دیارترین سەرکردەکانی کوژران و بنکە ئەتۆمی و بنکەکانی موشەکی بالیستی خاپورکراون و لە ئێستایا کۆنتڕۆڵی ئاسمانەکەشی لەدەست داوە و ناتوانێ بەرگری لێ بکات.
ئێران پێ ی وابوو وڵاتانی خەلیج و چین و روسیا و پاکستان و هیندستان و هەندێ وڵاتی دیکە یارمەتیدەری و ڕێگری لەم جەنگە دەکەن و بەزووی کۆتایی پێدەهێنن.
لە ئێستایا ئێران ڕووبەرووی شکستێکی شەرمهێن بۆتەوە و ئەگەری درێژخایەنی ئەم شەڕە زۆر بەرزە و ئەم شەڕە یان ڕژێمەکە تەواو لاواز و بێگاریگەر دەکات یان دەیڕوخێنێت.
بەڵام ئێران نایەوێت هەمان چارەنوسی لیبیا و عێڕاقی هەبێ هەر لەبەر ئەوەیە کە سازش لەبەرنامە ئەتۆمیەکەی خۆی ناکات. دەزانێ لیبیا توشی شەری ناوخۆ بوو و عێڕاقیش داگیر کرا و بوون بە دوو دەوڵەتی لاواز و بێ کاریگەر.
هەروەها دەرکەوت توانای سەربازی ئێران و سیستەمی بەرگریەکەی وەک پڵنگی سەر کاغەز بوو لەبەرامبەر پەلامارەکانى ئیسرایل. وە لە ئێستادا ئێران زۆر لەوە لاوازترە وەک لەوەى خەڵک بیری لێ دەکردەوە بەتایبەتی دوای پەلامارەکەی ڕۆژى هەینی.
ئیسرایل پەردەی لە سەر ڕاستی و ماهیەتی وماسکی هێزی سەربازی ئێران لادا. لە ئێستایا ئەو ڕۆژانە بەسەرچوون کە تیایدات زۆر لە وڵاتانى ناوچەکە سەریان نەوی کردبوو لەبەردەم هەڕەشەکانى ئێران و چیتر ئێران هەژموونەى خۆی لەدەست داوە و زۆر قورسە جارێکی دیکە ببێتە مایەی سەرئێشە و هەڕەشەی نێودەوڵەتی.