دواین هەواڵ

گۆڕاوەکانی جەنگ

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم جەنگەدا زۆر شت گۆڕاوە. ئیسرائیل یەکەم هێرشی ئەنجامدا، بە قووڵی و کاریگەرانە لە ئێرانیدا و بەردەوامیشە لە لێدان، بەڵام دوای دەرکەوتنی درز لە بەرگرییە مووشەکییەکەیدا، ئەرکەکەی قورستر بوو. جەنگەکە لە وردبینییەوە گۆڕاوە بۆ ئیرادەو بەرەنگاری بۆ هەردوو لایەنەکە، بە تایبەت کە ئێستا خەڵکی مەدەنی لە هێڵی پێشەوەن. ئەگەر جەنگ لێرەدا بوەستێت، ئێران دەمێنێتەوە و بۆ تاران، تەنیا مانەوە سەرکەوتنە، سەرکەوتنێک کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوی ئەوانی دیکەیش. بەپێی عەقیدەی ئیسرائیل، جەنگ لێرە کۆتایی نایەت. لە دیدی ئیسڕائیلەوە هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل نابێت پەلە بکەن لە ئاشتی، بەڵکو چاوەڕێی ئامانجەکە بن. بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناسکی ئیسرائیل لە کەشێکی ئەمنی ترسناکدا، پێویستە پێش کۆتایی هاتنی جەنگەکە ئامانجەکە بەدی بهێنرێت. جەنگێکی تەواونەکراو ئاسایشی ‌ئێستەو داهاتویان خراپ دەکات.

بۆ ئیسرائیل ژیان لە دووڕیانێکی ئەمنیدا کە بەهۆی بەرگەگرتنی ڕەقیبەکەی چڕتر بووەتەوە، هەڕەشە لە ئامانجی سیاسی سەرەکی (کلۆزڤیتز)ی مانەوەی وجودی دەکات. دەبێت ڕێگریکردن بە یەکلاکردنەوەی مەترسییەکە دەستەبەر بێت، هەر شتێک کەمتر لەوە ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی کوشندە.

مێژوو نیشانی دەدات کە ئەو شەڕانەی کە بێ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە کۆتاییان دێت، وەک کۆریای ١٩٥٣ یان شەڕەکانی ڕابردووی عەرەبی و ئیسرائیل، دۆخی ناجێگیری "چەقبەستوویی ئەمنی" دروست دەکەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP