دواین هەواڵ

کام دەرفەت بەردەست ترە؟

‌جەلیل ئازادیخواز

7 کاتژمێر پێش ئێستا

دەرفەتە. ئێستا ڕژێم نەدەتوانێ هێزبێنێ و نەدەتوانێ بڵاوە بەهێزەكانی بكات.ڕژێم هێزی ئاسمانی نییەو لەم ڕووبەرەدا بە تەواویی و لە هەموو ڕەهەندەكانی كردەیی هەوای دا ئیفلیجە. هێزی زەوینی زەوینگیرە و توانای جموجوڵی نییە، هەر جووڵەیەكی دەكەوێتە بەر زەبری وێرانكەری هێزی هێرشبەری زاڵێ ئاسمانی ئیسرائیل. ناڕەزایەتیی و توڕەیی گشتی بەرفراوانە و ڕووبەرێكی زۆری كۆمەڵگای كوردستان و ئێرانی داگرتووە. نەبوونی پێداویستی ژیان و ئەمنیەت و ئاسایش بە جارێ قەڵس و توڕەی  كردوون. ڕژێم لە ئاستی گشتیی و لەكۆی خۆیدا لە قەیرانی قوڵ و چارەنەكراودایە. لە ڕووبەری سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بە سەرشار و خەڵكا لەپاشە كشە و قەیران و بێ دەسەڵاتیت دایە. كوردستان و هەرێمەكانی تری گەلانی داگیركراوی ئێران زۆرترین ئامادەییان بۆ خێزانی مەزن هەیە.كۆ ناوچە و خالێكی هەرە لاوازی ڕژێم و ئێران هەیە، پەلاماری كۆ  ڕەهەندی ئەم خاڵانە و ڕێكخستنی پێویست دەتوانێ ڕژێم بەرەو هەڵوەشانەوەی خێراو لەدەست دانی بە ڕێوەبەریی و ڕووخانی خێراتر بەرێت، لە هەنووكە و داهاتوودا ئیسرائیل و ئەمریكا و هێزە جیهانییەكان ناكرێ تەنیای بێڵن، یا پشتیوانی نەكەن. بۆ ئێستاو بۆ داهاتوو دەمانكاتە خاوەن هێز و ڕۆڵ، لە هەرجۆرە فۆرمێك و پێكهاتەیەكی سیاسیی و دەسەڵاتداری لە كۆی ئێراندا. پرۆژە و پرۆژەی جێگرەوە و هاوبەش و هاوپەیمانی و هاوئاهەنگی ناوچەیی و بەتایبەتی لەگەڵ هێزی زاڵی هێرشبەر زامنی سەركەوتن و بەئاكام گەشتنی ئەم پرۆژەن. لانی كەم لەسەر ڕاوەستان و بیركردنەوە و ڕەچاو كردنی بابەتێكی بێ زیان و بابەتیی و پێ ویستە.

لەم دۆخەی ئێستادا مرۆڤی كورد و ئۆپۆزیسوێنی ئێرانی لە سێ دۆخ زیاتری نییە. یا دەبێتە بەشێك لە هێزەكانی ڕژێم و پارێزگاری دەكات،كە دوور و نەگونجاوە. یا دەبێتە سەربازی ئیسرائیل و بۆی دەجەنگێ،كەئەمیش نە گونجاوەوە و نە پێویست. دۆخی سێهەم كە باشترین دۆخە،دەبێ ببێتە بەریانی سێهەم و هەموو لاوازیی و بۆشاییەكانی دەسەڵات دەقۆزێتەوە و فۆرمێك بەخۆی دەبەخشێ و دەبێتە بوونێكی واقعی، كە قەوارە و پێكهاتەی خۆیی هەیە و لە هەرجۆرە گۆڕان و پرۆژەیەكی ڕوو لە ئێران بەژمار دێت و جێگەی خۆی هەیە.ناگرێ بەریانی سێهەم بیت و هاوپەیمان و هاو ئاراستە و هاوشانی دژمنی داگیركەرەكەت نەبی،كە ئیسرائیلە.لە ئێستا هەرجۆرە بانگە شەیەك بۆ نەبوونی شەڕ و ڕاگرتنی،یا خەلقی هەرهێزێكی دژە شەڕی هەنووكەی ئێران ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ خزمەت بەڕژێمی ئێران و مانەوەی ئەو ڕژێمەیە. كۆتای هاتنی  شەڕ لەم دۆخودا تەنیا مانای داپڵۆسینی بزووتنەوەی كوردستان و بزاوتەكانی دیكەی ئێرانە، لە لایەنی ڕژێمێ كە گیان لەم شەڕە دەردەبات.نایەوێ هیچ كەس و بەریانی لاسایی مەسیحمان بۆ بكاتەوە و باسی نا ئەخلاقی شەڕ و نا مرۆیی بوونیمان بۆ بكات.!لە ئێستا نائەخلاقی تر لەوە نییە هەوڵبدرێت ڕژێم لە هەڵوەشانەوە و مەرگی حەتمی دەرباز بكرێت و جەماوەر و چەمكە ئەخلاقی و مرۆییەكانی بۆ بكرێتە قوربانی. ڕژێمێ كە هەموو نۆرم و پرێنسیپ و ئەخلاق و یاساو ڕێسایەكی زەوینی و ئاسامانی بەزاندووە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP