شه‌ش مانگ به‌سه‌ر شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه تێیدا دوو ملیۆن و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و نۆ سه‌د و حه‌فتا و دوو ده‌نگده‌ر ده‌نگیان تێدا داوه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هێشتا نه په‌رله‌مان به ته‌واوی كۆبۆته‌وه و به‌وپێیه‌ش هێشتا حكوومه‌ت پێكنه‌هاتووه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه بریتی بوو له 72%ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌نگی خۆیان به ئارامی و به ئازادی دا كه ڕێژه‌یه‌كی گه‌لێك دڵخۆشكه‌ره، چونكه پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌و ژماره زۆره‌ی به‌شداربووان نه‌بوو.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوو:
پارتی (39) كورسی، یه‌كێتی (23)، نه‌وه‌ی نوێ (15)، یه‌كگرتوو (7) كورسی، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست (4) كورسی، كۆمه‌ڵ (3) كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل (2) كورسی، هاوپه‌یمانی هه‌رێم (1) كورسی،گۆڕان (1) كورسی، پێكهاته‌كانیش (5) كورسی، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌كاته (62) كورسی كه ده‌توانن هه‌تا به به‌شدارنه‌بوونی لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌وا حكوومه‌ت پێكبهێنن كه دیاره ده‌رگاش كراوه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه كه ده‌یانه‌وێت له‌و حكوومه‌تدا به‌شدار بن.
یانی ئێستا گرفتی ژماره بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌ماوه، بۆیه گه‌له‌كه‌مان دوای شه‌ش مانگ ناچاره بپرسێت كه له‌م بارودۆخه ئاڵۆز و گۆڕانكارییه گرنگانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕووبدات بۆچی حكوومه‌ت پێكناهێنرێت و حكوومه‌ت ده‌ستبه‌كاره‌كانی خۆی بكات و له‌وه زیاتر دانیشتووانی هه‌رێم له دۆخی دڵه‌ڕاوكێدا قه‌تیس نه‌كات و چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازه و ده‌بێت ده‌ستوبردی تێدا بكرێ و له‌وه زیاتریش ئه‌م بابه‌ته گرنگه دوانه‌خرێت، بابه‌تی دووه‌هه‌میش كه هیچ له پێكهێنانی حكوومه‌ت كه‌متر نییه ئه‌ویش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه ناكرێت ئه‌ویش له‌وه زیاتر دوابخرێت.
ڕاسته كه هه‌نگاوی زۆر گرنگ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نراوه و چه‌ندین لیوا ئه‌مڕۆ له‌ژێر فه‌رمان و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كار و چالاكی ده‌كه‌ن كه جێی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئامانجه گرنگه به ته‌واوی به‌دینه‌هاتووه كه جێگه‌ی گله‌یی و تێبینی هاوپه‌یمانان و دۆستانمانه، چونكه ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین كه ئارامگرتنی ئه‌وانیش سنووری هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ كه ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی خۆیدا كه ده‌یداته وڵاتان ده‌چێته‌وه، بۆیه نابێت هیچ پاساوێك به‌ده‌سته‌وه بده‌ین كه تێیدا خه‌ڵك و خودی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند بن.
بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێ كاری زیاتر و جدی تری له‌سه‌ر بكرێ و بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی كه‌وا به خێرایی به‌ڕێوه‌ن ئێمه‌ش خاوه‌ن سوپایه‌كی یه‌كگرتووی پڕ چه‌ك و حكوومه‌تێكی كارا و په‌رله‌مانێكی به‌هێزمان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رووی هه‌موو داخوازییه‌كی تره‌وه بێت.