بەر لەوەی هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ ڕووبدات. عەرەبستانی سعودی لەسەر و بەندی دروستکردنی پەیوەندی ئاسایی بوو لەگەل ئیسرائیل، لەهەمان کات سعودیە و وڵاتانی تری کەنداو لە ناو ڕێکەوتنی ڕێڕەوی بازرگانی هیند ،کەنداو ، ئیسرائیڵ ،ئەوروپا بوون. بەلام شەڕی غەزە ئەم بابەتەی پاش خست.
لە ئێستادا کە ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕینە، بەشی زۆری بەشەق جێبەجێ کراوە و چەندین سەری گەورە ژێر خاک کراوە. لەگەل هاتنی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ گۆڕانەکە بەخێرا کراوە، لەم ناوچەیە سعودیە کراوەتە سەنتەری گۆڕانەکان، چونکە دەمێکە ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمەریکا بەتایبەت دۆسیەی گۆڕانیان داوەتە دەست محەمەد بن سەڵمان، ئەویش لەناوخودی سعودیە دەستی پێکردووە و لەزۆری سەرکەوتوو بووە، ئێستا دۆسیە هەرێمی و نێو دەوڵەتیەکەی دەدەنێ.هۆکارەکەش ئەوەیە .
سعودیە شوێن نزرگە پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلامی لێیە، لەوێ ڕیفۆرمی ئیسلامی دەبێ بکرێ بۆ جیهان. چونکە ئەوەی تورکیا و ئێران و میسر و شوێنەکانی تر سەرکەوتوو نەبوو شکستیان هێنا.
سعودیە وڵاتێکی گەورەیە لە ڕووی جوگرافی و شوێن پێگەکەی ستراتیجی و گرنگە لەنیوان کیشوەری ئاسیا و وڵاتی هیند و چین و کیشوەری ئەفەریقا و ئەوروپا و جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ ئاشوبە، هەروەها وڵاتێکی دەوڵەمەندیشە. یەکەم کردەی بەسەنتەرکردنی سعودیە دانوستانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا بوو، لەداهاتوێکی نزیکداهەردوو سەرۆک ترامپ و پۆتین لەوێ یەکتر دەبینن، ڕووداوەکان خێرا دەڕۆن، شەڕی ئۆکراین کۆتایی دێت و زیڵنسکی تڕۆ دەکرێ، ئەردۆگان ئەو قازانج و دەورەی نەما کەلەو بەینە دەیبینی، پارەی ڕۆژئاوا کە بۆ ئۆکرانیا دەڕۆیشت زۆری لەتورکیا ساغ دەکرایەوە، لەوڵاش مۆتەی لەگەل پۆتین دەخوارد. دوای تەواو بوونی شەڕی ئۆکراین.
شەڕ دەگاتە یەمەن و سنورەکانی ئێران، بەدلنیایەوە عێراقیش بەدەرنابێ لە گۆڕینی ڕووخساری ناوچەکە، ئیسرائیل زۆر بەهێز دەبێت، سعودیە دەبێتە سەنتەرێکی گرنگی سیاسی ، تورکیا و ئێران لاواز دەبن.
لە ئێستادا لە لێواری داڕمانی ئابووری و ئاسایشی ناوخۆن. ئەوەی دیارنیە لە گۆڕینی ڕووخسارەکە چی بەردەکەوێ و چەندی لێدەسەنرێتەوە کوردی ژیکەڵەیە، بەلام هی فەڵەستین دیارە کە تەواو قەڵۆش دەکرێن.
ئەوە باری سەرنج و خوێندنەوەی خۆمە وەک نووسەرێکی سیاسی.