دواین هەواڵ

ڕەخنەگرتن بۆ مرۆڤەکانی سەردەمی ئێستا زۆر پێوویستە

‌ هشیار شکاک

10 کاتژمێر پێش ئێستا

سرۆشتی ژیانی مرۆڤ وا خۆلقێنراوە کە ڕێچکەیەکی دروست و بە بێ هەڵە و کەم و کورتی نەبێت ، وە بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڵە و کەم و کورتییانە پێوویستی بە کەسانی دەوڕووبەر و ناو کۆمەڵگای خۆی هەبێت ، تاوەکۆ هەڵە و کەم و کورتییەکان بەرەو کەمی و نەمان ببەن ، ئەویش لە ڕێگای ڕەخنەگرتن و پێشنیار و سەڕنجی ئەرێنی کە وا بکات هەڵە و کەم و کورتییەکان کەم بکرێنەوە ، هەڵبەتە ئەوەش ناشاردرێتەوە کە لە سەردەمی ئێستادا ڕەخنەگرتن لە کەسێک بە شێوەیەکی کارا و دروست کارێکی ئاسان نیە ، بەڵام هەر یەکەمان لە ڕێگای ئەو هەنگاو ڕێگایانەی خوارەوە دەتوانێت هەڵە و کەم و کورتی ژیانی خزم و دۆست و دراوسێ و دەوڕووبەرەکەی بە گشتی بۆ باشە و باشتر گۆرانکاری بەسەردا بێنێت ، تەنانەت کۆمەڵگای ئێستای کوردیش هانمان دەدات کە ئەو هەنگاو ڕێگایانە بگڕینە بەر لە پێناو ئێستا و ئایندەی کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو ، چۆنکە هەر هەڵە و کەم و کورتییەکی تاکی ناو کۆمەڵگا لە ئایندەدا کاریگەری خراپی لە سەر خودی کۆمەڵگای کوردی دەبێ ، بۆیە با هەر یەک لە ڵای خۆیەوە هەوڵ بدەین ڕەخنەگرێکی باش و چاڵاک بین ، لەپێناو هێشتنەوەی ڕەوشت و سیفە بەرزەکانی مرۆڤ بوون ، نەوەک خوا نە خواستە ئەو کۆمەڵگایەی کە هەموومان پێکەوە تێدا دەژین بەرەو هەڵدێران و رۆخان بروات ، ئەمانەی خوارەوە هەنگاو و ڕێگایە گۆنجاوەکانن بۆ رەخنە گرتن بە شێوەیەکی جوان و سازندە :

یەکەم :ـ لە کاتی ڕەخنەگرتن پێوویستە بە دەنگێکی نزم و نەرم قسە بکەی ، چۆنکە جاری وا هەیە لە زۆر بارەدۆخەکاندا قسەکردن بە دەنگی بەرز وای کردووە بەڕامبەرکەت ئەو دەنگە بەرزە بە جۆرێکی تر لێکبداتەوە دەباتە قاڵبی توندتیژی و خۆبەسەردا سەپاندن ، بۆیە زۆر گرنگە لە کاتی ڕەخنەگرتن لە قسەکردن بە دەنگی بەرز دوور بکەویتەوە .

دووەم :ـ پێش ئەوەی بڕیاری ڕەخنەگرتن بدەی ، پێوویستە دەستنیشانی ئەو هەڵە و کەم و کورتییانە بکەی کە تۆ ڕەخنەی پێ دەگڕی ، گرنگە چارەسەری تۆ جیاوازی لەگەڵ ئەو ڕەفتار و شت و کارەی کە تۆ بە هەڵەی دەبینی هەبێت ، وە ڕەخنەکەت دەبێت کارامەتر و ئەنجامەکەی توانای باشتر بەو کەسە بدات کە تۆ ڕەخنەت لێ گڕتووە ، واتە ئامادەکاری پێش دەست پێکردنی ڕەخنەگرتن بە شێوەیەکی شفاف و بەرھەم هێنەرانە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئەو ڕەفتار و شت و کارەی کە تۆ ڕەخنەت لێ گڕتووە .
سێیەم :ـ پێش ئەوەی ڕەخنە بگڕی ، پێوویستیت بە تێکەڵکردنی شتە باشەکانی ئەو کەسە دەبێ کە تۆ ڕەخنەی لێ دەگڕی ، واتە لە کاتی ڕەخنەگرتن دەبێ شتە باش و خراپەکانی ئەو کەسە لە بەڕامبەر یەکتری بەکار بهێنیت و سوودی لێ وەربگڕی لە کاتی ڕەخنەگرتن ، بەمەش توانای ڕەخنەکەت بەرهەمدار تر دەبێ ، کەسی بەرامبەر هەست بە هیچ نۆقسانییەک ناکات ، بەڵکۆ بە سینگێکی فراوانەوە ڕەخنەکەت وەردەگڕێ .

چوارەم :ـ پێوویستە ڕەخنەکەت چاکساز و پەرەسەندکارانە بێت ، واتە لە کاتی قسەکردن زۆرترین ئەو وشانە هەڵبژێرە کە کاریگەریان هەبێت ، وە دەتوانی نموونەی کاریگەر و واقیعانە لە کاتی ڕەخنەگرتن بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی کاریگەری دروست بکات ، لە بەڕامبەردا ئەو کەسە بە خودا نەشکێتەوە و دان بە هەڵە و کەم کورتی خۆیدا بنێت .

پێنجەم :ـ پێوویستە ئەو ڕەخنەیەی کە تۆ دەگڕی هەوڵ بدەیت وەک پێشنیار یاخود وەک سەڕنج یاخود وەک تێبینییەک پیشان بدەی ، چۆنکە زۆر کەس هەن ڕەخنە وەرناگڕن و پێ توڕە دەبن ، بۆ ئەمەش نابێت وشەی ڕەخنە بەکار بهێنیت ، تاوەکۆ ئامانجت ب پێکی بێ ئەوەی ئەو کەسە لە خۆت تۆرە بکەی و دڵی بڕەنجێنی .

شەشەم :ـ نابێت هەدەف و مەبەستت تەنیا شکاندن و کەم کردنەوەی ئەو کەسە بێت کە تۆ ڕەخنەی لێ دەگڕیت ، بەڵکۆ دەبێ ڕەخنەکەت تەنیا لە پێناو ڕاست کردنی هەڵە و کەم و کورتی ئەو کەسە بێت ، نەک شکاندن و بە خودا چوونەوە بێت .

بە جێ بە جێ کردنی ئەم هەنگاو و ڕێگایانە وات لێ دەکا کە ڕەخنەکەت بە شێوەیەکی سازندە و دڵ خۆشکەر لە ڵایەن کەسی بەرامبەر بە هەند وەربگڕێت دوور لە هەر توڕەبوون و بە خوداچوونەوەیەک بێت ، تەنانەت بە تێپەر بوونی زەمەن ئەم ڕەخنانە کاریگەری ئەرێنی لە سەر خۆشت دروست دەکەن کە دوور بیت لەو هەڵە و کەم کورتییانە کە تۆ لە کەسانی دەوڕووبەرت گرتووە ، بۆیە ناچار دەبیت کە کەم هەڵە بکەی و کەم و کورتییەکانیش هەر لە ڵای خۆت چارەسەر بکەی بێ ئەوەی کەسێک وەک ڕەخنە و پێشنیار و سەڕنج لە بەڕامبەرت بەکار بهێنێت ، بەمەش لە داهاتوودا سوودی بۆ کەسایەتیت دەبێ وات لێ دێ ڕاو سەڕنجت بە گرنگ وەربگرێت لە سەر پرس و بابەتەکانی تایبەتی و گشتی ، دواتر دەبیتە کەسایەتییەکی کارامە و خۆشەویست لە ناو خەڵک و کۆمەڵگادا .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP