چەپی نوێ کە لەم ساڵانەی دوایدا پەرەی سەند "بزووتنەوەیەکی ڕێکخراو بوو، زۆربەیان سپی پێست بوون کە بانگەشەیان بۆ دیموکراسی و مافە مەدەنییەکان و جۆرە جیاوازەکانی چاکسازی زانکۆ دەکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە شەڕی ڤێتنام
بە کورتی جیاوازی نێوان چەپی نوێی و، کۆن ئەمەیە بەگشتی چەپی کۆن بە پێچەوانەی نوێ، زیاتر سەرنجی لەسەر پرسە ئابوورییەکان بوە نەک بابەتی کولتووری.
هەر ئەمەشە وایکردوە چەپی نوێ بە جۆرێک لە لیبڕاڵ دابنرێت و تەرکیزی لیبڕاڵ و تێگەشتن لەم دووچەمکە ئاوا جیاوازی بکرێت، کە سادەترین جیاوازی نێوان لیبراڵەکان و چەپەکان ئەوەیە لیبڕاڵەکان پشتگیری لە سەرمایەداری دەکەن و دەیانەوێت گۆڕانکاری لەناو ئەو سەرمایەداریەدا بکەن، لە کاتێکدا چەپەکان بە تەواوی گەرەنتی سیستەمێکی ئابووری بەدیل دەکەن. مێژووی دامەزاراندنی چەپی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠ کاتێک هۆکارێکی نوێ بۆ کار کردن لە بواری سیاسی و، ئابوری لە لایەن زانکۆکان پیادا کرا، وە زانکۆکان و دەستەی سیاسی چەپ و لایەنە کارگێڕێکانی خۆیان تێکەڵ کرد و دەستیان دایە بڵاو کردنەوەی میدیای و یەکەم سەرنووسەری بڵاوکراوەیان ، ستوارت هۆڵ بوو.
چەپی نوێ بانگەشەی شێوازی ژیانی ئازادتریان دەکرد لەسەر کۆمەڵێک پرسە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکانی وەک فێمینیزم، مافی هاوڕەگەزبازان، چاکسازی لە سیاسەتی ماددە هۆشبەرەکان و پەیوەندییە جێندەرییەکان.چەپی نوێ جیاوازە لە چەپی تەقلیدی، چونکە مەیلی دان بە خەبات بۆ فۆرمەکانی جۆراوجۆری دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا هەبوو، لە کاتێکدا بزووتنەوەکانی پێشوو بە ئاشکرا ئامانجە ئابوورییەکانیان لە پێشینەدا بوو. بەڵام زۆر کەس زاراوەی "چەپی نوێیان بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی پەرەسەندن و بەردەوامبوون و بوژاندنەوەی ئامانجە چەپگەراییە نەریتییەکان.
سەرچاوەی چەپی نوێ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە. بە شێوەیەکی بەرچاو وەڵامی سەرلێشێواوی حزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا و پارتی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوو بۆ شۆڕشی هەنگاریا لە ساڵی ١٩٥٦ وایکرد بەشێک لە ڕۆشنبیرانی مارکسیست ڕوانگەیەکی دیموکراسیتر لە سیاسەتدا پەرەپێبدەن، دژ بەو شتەی کە بە سیاسەتی ناوەندگەرایی و پاوانخوازانەی دەیانبینی پارتە چەپەکانی پێش جەنگ. ئەو کۆمۆنیستانەی کە بەهۆی سیما پاوانخوازانەی حزبە کۆمۆنیستەکانەوە بێهیوا بوون، دواجار "چەپی نوێیان پێکهێنا، سەرەتا لەنێو ڕۆشنبیرانی ناکۆکی حزبی شیوعی و گروپە کەمپەسەکان لە بەریتانیا و دواتر شانبەشانی ڕادیکالیزمی کەمپەس لە ئەمریکا و بلۆکی ڕۆژئاوا چەپی نوێ داهێنرا.
تیۆریستی ڕەخنەگری ئەڵمانی هێربێرت مارکوز بە باوکی چەپی نوێ" ناودەبرێت. ئەو ڕوانگەیەکی مارکسیستی ئۆرتۆدۆکسی بۆ پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ ڕەتکردەوە؛ لەبری ئەوە مارکوز بزووتنەوەکانی خوێندکاری و بزووتنەوەی دەسەڵاتی ڕەشی بە دژایەتی نوێی سەرمایەداری دەزانی. لە وتارێکیدا بۆ زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی لە ساڵی ١٩٧١، مارکوس وتی: "هێشتا بزووتنەوەی توندڕەوی خوێندکاری و چەکدارانی ڕەش و قاوەیی بە تاکە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە دەزانم کە لەم وڵاتەدا هەمانە.بە گوتەی لێسزێک کۆلاکۆڤسکی، ڕەخنەگری سەرنجی بیری مارکسیستی، مارکوز ئاماژەی بەوەدا کە بەو پێیەی "هەموو پرسیارەکانی بوونی ماددی چارەسەر کراون، فەرمان و قەدەغەکردنی ئەخلاقی پەیوەندییان بەوەوە نەماوە". ئەو وەدیهێنانی سروشتی ئیرۆتیکی مرۆڤ، یان ئیرۆس، بە ڕزگاری ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی دەزانی، کە ئیلهامبەخش بوو بۆ یۆتۆپیاکانی جێری ڕوبین و ئەوانی دیکە.بەڵام مارکوز پێیوابوو چەمکی لۆگۆس کە عەقڵی مرۆڤ لەخۆدەگرێت، بە تێپەڕبوونی کات ئیرۆسیش هەڵدەمژێت.بیرمەندی ناسراوی چەپی نوێ ئێرنست بلۆک پێی وابوو سۆسیالیزم ئامرازێک دەسەلمێنێت بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤەکان نەمر بن و دواجار خودا دروست بکەن. چەپی نوێ ئێستا لە تەواوی دنیا لە پەرەسەندندایەو تەناتەت لە ساڵی ١٩٩٠ وە لە وڵاتی چین پیادە دەکرێت.