دواین هەواڵ

ئەمەی لە جورف سەخر رودەدات چارەسەرکردنی کێشەکە نییە؛ بەڵکو تەنها گۆڕینی جێگای گرووپێکی چەکدارە بە گرووپێکی تر

‌نەوزاد هێتوتی

39 خولەک پێش ئێستا

ئەوەی عەلی زەیدی تا ئێستا کردوویەتی، لە ئاستی قسە  سیاسی تێنەپەڕیوە و لە ئاستی پراکتیکیدا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەیی و بەرچاوی نەهاویشتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان.

 

ئەگەر زەیدی  لە جورف  سەخەر ، لە شوێنی کەتایبی حزبوولا، هێزەکانی حەشد بەلاوە پێبکات. ئەمە بە مانای چارەسەرکردنی کێشەکە نییە؛ بەڵکو تەنها گۆڕینی جێگای گرووپێکی چەکدارە بە گرووپێکی ترە هێچی تر نییە. 

هەموو کەس دەزانێت حەشدی شەعبی، بەشی هەرە زۆریان پێک دێن لە  گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران  و لە ڕاستیدا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەو گرووپانە و نفووزی ئێرانە لە عێراقدا. بوویە، لە ڕووی  سیاسییەوە، جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان ئەم گرووپانە و کتائب حزب‌الله نییە.

بۆیە پرسیارە سەرەکییەکە ئەمەیە: ئایا جرف سەخەر تەنها مانۆڕێکی سیاسیی عەلی زەیدییە بۆ ئەوەی وێنەی سەرۆک‌وەزیرانێکی بەهێز و خاوەن دەسەڵات پیشان بدات، یان بەڕاستی ویستی ئەوەیە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان بهێنێت؟ جیاوازیی نێوان ئەم دوو ئاراستەیە زۆر گەورەیە.

 

ئەگەر ئامانج تەنها گۆڕینی شوێنی میلیشیاکان بێت، یان جێگورکیان بێت ئەوا هیچ شتێک ناگورێت .

بەڵام ئەگەر ئامانج سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەت بێت، ئەوا پێویستە هەنگاوەکە لە جرفی سەخەرەوە کۆتایی نەیەت، بەڵکو ببێتە دەستپێکی پرۆسەیەکی گشتگیر بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو چەکەکان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

 

بەلام من گەشبین نیم بەوەی زەیدی بتوانێت سیاسەتێکی  وەها پراکتیزە بکات کە  جیاواز بێت لە سیاسەتی سەرەکوەزێرەکانی پێشوو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP