دواین هەواڵ

ناوچەکە لە چاوەڕوانیی ڕوداوێکی نوێدا

‌فازڵ میرانی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

 

 گۆڕەپانەکە جارێکی تر ئامادەی نەشتەرگەرییەکی نوێیە، یان ئازاریکی بەسویە لە برینەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پێشوو، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بێ هیچ سڕکردنێک دەستیان پێکرد.

نوسینی :فازڵ میرانی
وەرگێڕانی :سەردار پێنجوێنی

ئێمە زۆر  پێشهاتەو پێکانی ئامانجەکانەوە نزیکین؛ وڵاتەکەمان پڕیشکی بەردەکەوێت و کاریگەریی لەسەر دەبێت، بەڵام کاریگەریی خۆی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان، جگە لە لێدوانەکان، وەک نەبوو وایە. 

بەڵام کاریگەریی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان نزیکەی سفرە، جگە لە ڕاگەیاندن و لێدوانەکان. تەنانەت ئەوانیش هەر یەکە و جەماوەر و لایەنگری خۆی هەیە؛ لایەنگر یان دژبەر، بێدەنگ یان بێ‌هەڵوێست و بێ‌گرنگی.

 

زۆربەی هەڵوێستەکانیش کە لە لێدوانەکاندا دەردەبڕدرێن، یان لە کۆبوونەوەی کینە و تۆڵەی ناوخۆییەوە سەرچاوە دەگرن، یان خۆبەدەستەوەدان و ملکەچی بۆ پاشکۆیەتی لە بڕیارداندا.

ئەمە بازرگانییەکی سیاسیی دۆڕاوە، سووتەمەنییەکەشی خەڵک و چارەنووس و ژیانی
زۆرینەیە، ئەو زۆرینەیەی لە قۆناغی گەمارۆوە پەڕینەوە بۆ کرانەوەیەک کە نە بە زانست و نە بە پلاندانان و نە بە دادپەروەری سوودی لێ وەرنەگیرا؛ هەر بۆیە کەلێنی نێوان چینەکان فراوانتر بوو و چینی خوارەوەش لەژێر پەستانی کەمینەیەکی دەوڵەمەندبوودا تێکشکا.

خەیاڵپڵاو یان بێئاگایە ئەو کەسەی دەچێت لێدوان دەدات یان کار لە بەرژەوەندیی هاوکێشەگەلێکدا دەکات کە نە خۆی بەشی تێدا هەیە و نە پشکێکی بۆ گەلەکەی تێدایە.

ناشێت ژیری و زمان چاودێر لەسەر خۆیان هەڵبگرن، چونکە لە سیاسەتدا هەر شتێک
حیسابکراو نەبێت، بێهودەییەکی  پڕ مەترسییە.

بێ ئابووری، دەوڵەت هیچ پێکهاتەیەکی پتەو و جوڵەداری نابێت.زۆربەی دەوڵەتانی دەوروبەری ئێمە بە زمان و کردارێک مامەڵە دەکەن کە لە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە لە مانای دەوڵەتەوە سەرچاوە دەگرێت، تەنانەت ئەگەر تێبینی و ڕەخنەش لەسەر ئەدایان هەبێت. بەڵام لۆژیکیان تا ڕادەیەک لەگەڵ تێگەیشتنی هێزە گەورەکانی جیهان لە سیاسەتدا هاوتەریبە.
 
  زۆر دوورتر دەبینێت لەوەی تاکێکی ئاسایی یان ئەوەی خۆی بە تێگەیشتوو دەزانێت، دەیبینێت؛ هەروەها دوورتر لەو کەسەی تەنیا ناونیشانێکی سیاسیی هەڵگرتووە و لە سیاسەت تێناگات و پەی پێ نابات، مەگەر لە پشکپشکێنەی بڕیاردا نەبێت، ئەویش نەک بۆ ئەوەی بڕیارەکە پێگەیشتوو بێت و ئەنجامی سوودبەخشی لێ بکەوێتەوە، بەڵکو تا ببێتە بەشێک لە گەمەیەکی براوە بۆ دەستکەوتی تاقمگەری.

خەسڵەتێکی کۆنی زیانبەخش هێشتا بەردەوامە؛ خەسڵەتێک کە لە گرێەیەک دەچێت و هۆرمۆنی نەزانین و دواخستن بەرهەم دەهێنێت.

 

ئەو گرێیە بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتیی کۆنتڕۆڵ کردووە و ڕێگری لە ڕاستکردنەوەی بڕیار و چاکسازی دەکات. هەمان ئەو گری ییە کە پێشتر چەندین ڕژێمی تێکشکاند، دواتریش ڕژێمەکانی تر تێکدەشکێنێ و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی ڕژێمەکانی تر.

ئەوەی دەیەوێت هەنگاو بنێت و بجوڵێت، پێویستە بە باشی لە بەرپرسیارێتییەکانی و
سنوور و مەودای نزیکبوونەوەی لەو پرسانە تێبگات کە کار دەکەنە سەر ڕێڕەوە ناوخۆییەکان و شێوازی پەیوەندی و بەیەکداچوونەکان دیاری دەکەن، دوور لە گرێدانی گرێیەک کە چارەسەر نابێت، یان بەجێهێشتنی ئەوەی دەکرێت گرێبدرێت و ساز بکرێت.

ئەو دەوڵەتەی کە سەرچاوەی سەرەکیی هێزی ئابوورییەکەی بەرهەمێکی نائارام و نائاسودەیە لە ڕووی نرخ و دابینبوون و بەردەوامییەوە، پێویستە لە قسە و کردار و بڕیارەکانیدا ڕاستگۆ و هۆشیار بێت. پێویستە جارێکی تر دید و تێڕوانینی خۆی پێدا بچێتەوە، خۆی بخاتە بەر هەڵسەنگاندنێکی عەقڵی و دەروونی و بە وردی لە خۆی بپرسێتەوە.

 

چونکە ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، خۆی کۆتایی خۆی دەنووسێت و ڕێگا بۆ سەرهەڵدانی قۆناغێکی نوێ خۆش دەکات، قۆناغێک کە لەوانەیە لە ئێستاش باشتر نەبێت.

ئەو بیر و کردارەی کە تەنیا قەیران بەرهەم دەهێنێت، و خاوەنەکانیشی پێداگرن لەسەر
بەستنەوەی پرسگەلێک کە ماددەی چیرۆکەکانی مێژوون، لە کاتێکدا خۆیان پابەندی ئەو مەرج و سنوورانە نابن کە کارەکتەرە مێژووییەکان پێوەی پابەند بوون و بە شەرەفەوە لە پەیامەکەیان تێگەیشتن و جێبەجێیان کرد، هاوکات ئەوانەی کراسی ئەو کەسە شکۆدارانەیان بەرز کردووەتەوە، زۆر لێیانەوە دوورن و پرسەکان دەلکێنن بە ناوەندی بڕیارەوە لە کاتێکدا خۆیان یەکەم براوەن و هەرگیز نادۆڕێن، بێگومان ئەمە بیر و کردارێکە کە شوێنیان تەنیا ڕەتکردنەوەیە.

لە کۆمەڵگادا کۆمەڵێک کەس هەن کە ڕاهاتوون بە ژیان لە کەشوهەوای قەیراندا. لەو کەشوهەوایەدا شوێن و دەنگیان هەیە و بەبێ ئەوە هیچ ڕۆڵێکیان نامێنێت.

 

ئەوان نە ڕێگای سروشتیی ژیان قبوڵ دەکەن و نە ئامادەن لە قۆناغی قەیرانەوە بگوازنەوە بۆ قۆناغی ئارامی و چاکبوونەوە.

کات و بارە قورسەکانمان بەرەو تاقیکردنەوەیەکی نوێ دەڕۆن، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و سەختیی ئەم بارانەشدا بڕیاری ئێستا و داهاتوو هەیە، بڕیارێک کە گەلەکانمان لە ئەنجامەکانیدا هاوبەشن و نە لێدوان  و نە ئەو بەڵێنانەی لێوانلێون لە وشەی قەبە و بەتاڵن لە سوود بۆ گەلان، سووکی ناکەن.

 

هەر بۆیە زۆر شایستەیە بەوانەی کەسانەی لەسەر کەرامەت قسە دەکەن، ئەگەر بەڕاستی لە مانای ئەوەی لەبارەی تاقیکردنەوە و کەرامەت وتراوە تێگەیشتبن، دەبێت بزانن کە زۆر، وتراوە، کە مرۆڤ لە تاقیکردنەوەدا یان بەڕێز و شکۆدار دەکرێت، یان  سووک و ڕیسوا دەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP