دواین هەواڵ

مەسرور بارزانی.. هەنگاوەکانی بەرەو کوێ دەچن وچی لە توێشە بەرەی دایە

‌ئەسرین عاسی شوانی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرێمی کوردستان، وێڕای بوونی رێبەر و پێشمەرگە جەنابی سەرۆک بارزانی، کە چەتری هەموانە، بە خۆشحاڵی و خۆشبەختییەوە، سەرۆکوەزیرانێکی هەیە، بەهێز، جدی، ورد، دووربین، ورەبەرز و بەمتمانە و خاوەن هێز و ئیرادە، سەرۆکوەزیرانێک کە لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە تەنگانە و لە شادیدا، لە قەیران و خۆشگوزەرانیدا، لەگەڵ خەڵکی کوردستاندایە و لەنێو جەماوەردایە، بۆیە نەک هەر یاران و دڵسۆزان خۆشیان دەوێ، تەنانەت نەیارانیشی لە ناخەوە پێی سەرسامن، هەر رۆژە و پرۆژەیەک بۆ خزمەتی خەڵک دەکاتەوە، هەر رۆژە و بەردی بناغەی پرۆژەیەکی نوێ دادەنێ، هەر رۆژە و پلان بۆ پرۆژەیەکی تر دادەڕێژێت.

مەسرور بارزانی کە لە میدیادا دەردەکەوێ و دەدوێ، خەڵکی کوردستان، بەو کەسانەشەوە کە دژی قسە دەکەن، هەموان هێزی لێ وەردەگرن، هەموان هیوای لێ وەردەگرن، ئەوە بۆیە حزبە نەیارەکانی پارتی و کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوژمنانی کورد، بەردەوام دەیانەوێ هێرشی بکەنە سەر و خەڵکی کوردستانی لێ بێهیوا بکەن.

بەڵام کاک مەسرور بارزانیی سەرۆکوەزیرانی ئێمە، هەمیشە بە یەک شت وەڵام دەداتەوە:
پرۆژەی نوێ بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان

بۆیە هەمیشە دڵنیا بن، ئەوەی دژی کاگ مەسرور بارزانی قسە دەکات، ئەوە دوژمنی کورد و کوردستانە و نایەوێ کوردستان پێش بکەوێت و خەڵکەکەی دڵخۆش و خۆشگوزەران بن..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP