ڕێکەوتنی نێوان (یه‌کێتی) و (نه‌وه‌ی نوێ).
ئایا ئەم ڕێکەوتنە، هاوسه‌نگی هێز له کوردستان ده‌گۆڕێت؟
ئایا ئه‌م ڕێکه‌وتنه یه‌کێتی ده‌کاته هێزی ژماره یه‌کی کوردستان؟
ئه‌م هاوپه‌یمانێتی و ڕێکه‌وتنه له نزیک مه‌ودا، یه‌کێتی ناکاته هێزی ژماره یه‌کی کوردستان، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی، ئه‌وه پارتییه داوای ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌کات، و ڕه‌نگه ژماره‌ی کورسییه‌کانی گه‌یشتبێته زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی، که‌واته له نزیک مه‌ودادا، کورسییه‌کانی (نه‌وه‌ی نوێ)، یه‌کێتی ناکاته زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی، و به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌م جوڵه سیاسییه، پارتی له زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی نزیک کردبێته‌وه.
ئه‌گه‌ر وا نییه، با سه‌رۆکی به‌ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مانی کوردستان که نه‌وه‌ی نوێیه، واده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان ڕابگه‌یه‌نێت، ئەو کات دەزانین کام هێزی سیاسی، هێزی ژماره یه‌کی کوردستانه.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه له دوور مه‌ودا دا به هیچ جۆرێک هاوسه‌نگی هێز له کوردستان ناگۆڕێت، به هۆکاری ئه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) حیزبێکی به دیسپلین نییه، ئه‌ندام و بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری جێگیری نییه.
ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو، به (نه‌وه‌ی نوێ) درابوو، به حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی یه‌کێتی و پارتی درابوو، هه‌رگیز له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ئه‌و ده‌نگانه ناهێنێته‌وه، تا هاوسه‌نگی هێز له کوردستان بگۆڕێت.
لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، که نه ئێستا‌و نه داهاتوو، ئه‌م ڕێکه‌وتنه هاوسه‌نگی هێز له کوردستان نه‌گۆڕێت، بۆ ئه‌نجامدرا؟
یه‌کێتی ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت، له ئێستادا نه‌وه‌ی نوێ نایکاته زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی، له داهاتووشدا نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێشتر ناهێنێته‌وه و متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌کانی له ده‌ستداوه.
به‌ڵام به‌م ڕێکه‌وتنه، یه‌کێتی کۆتایی به حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز هێنا، که خه‌ریک بوو ژماره‌ی کورسییه‌کانی له یه‌کێتی نزیک ده‌بوویه‌وه، و ئه‌مڕۆ کۆتایی به‌و هێزه وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هات.
ئه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) له‌م ڕێکه‌وتنه ده‌ستی که‌وت، پارێزگاریکردن بوو له به‌شێک له سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌که، و هەڵگرتنی ئەو سکالایانەی لەسەری بوو، بەمەش کۆتایی بە ژیانی سیاسی جوڵانه‌وه‌که وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هات.