پرۆسەی دەستگیرکردنی بەرپرسانی باڵا و بازرگانە دۆڕاوەکان بە تۆمەتی گەندەڵی، خاڵێکی هاوبەشی بەهێزە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا عیراق، جەزائیر و پاکستان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و نیشانەی تێکچوونی پارێزبەندیی ئەو نوخبە سیاسییانەیە کە ساڵانێکی درێژ دەستیان بەسەر سامانی گشتیدا گرتبوو، بە شێوەیەک کە لە پاکستان شاهیدی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی لوتکەی دەسەڵاتی سیاسی بووین لەوانەش سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوو وەک نەواز شەریف و عیمران خان لەسەر کەیسی جیاوازی گەندەڵی دارایی کە سەلماندی کەس لە سەرووی یاساوە نییە، هاوکات لە جەزائیر و دوای ڕاپەڕینی جەماوەریی ساڵی ٢٠١٩ کە کۆتایی بە دەسەڵاتی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە هێنا، شەپۆلێکی بێوێنەی دەستگیرکردن دەستیپێکرد کە تێیدا سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوو وەک ئەحمەد ئۆیەحیا و عەبدولمەلیک سەلال و دەیان وەزیر و گەورە بازرگانانی سەر بە دەسەڵات ڕەوانەی زیندان کران و داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیرا، لە عیراقیشدا لەژێر فشاری شەقام و بەهێزبوونی ڕۆڵی دەستەی دەستپاکی و لایەنە دادوەرییەکان کە لایەنی وەک زەیدی و دادوەرە چاونەترسەکان سەرکردایەتی دەکەن، وڵات کەوتووەتە سەر هەمان ڕێچکە و بەتایبەت دوای ئاشکرابوونی دۆسیە گەورەکانی وەک دزینی سەدە دادگاکان دەستیان کردووە بە گرتنی بەرپرسانی باڵا و ڕاوەدوونانی بازرگانە تێوەگلاوەکان و هێنانەوەی پارە دزراوەکان، ئەمەش پێکەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە کاتێک هۆشیاریی جەماوەری و ئیرادەی دادوەری یەکدەگرن هێڵی سوور لەسەر هیچ گەندەڵکارێک نامێنێت و عیراقیش بە توندکردنی ڕێکارە یاساییەکانی هاوشێوەی جەزائیر و پاکستان هەوڵدەدات کۆتایی بە سەردەمی پارێزبەندیی گەندەڵکاران بهێنێت.