دواین هەواڵ

خیانەت لە کوردستان و جاشایەتى و خیانەت وەک سیاسەت وشانازى

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

گەلى کورد ، زیاتر لە یەک سەدەیە لە پیناو  سەربەرزى و ئازادى خاک و نیشتیمان و دواتر گەیشتن بە دوا وێستگە کە ئەویش مافى رەواى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونە دەریاییەک خۆێنى ڕشتووە و تا ئێستاش خەبات و تێکۆشانى بەردەوامە ، لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانەندا لە دوژمنان قێزەوەنتر و ریسواتر تاقم و گروپێکى زمان کورد لە رابردوو و ئێستاشدا وەک ڤایرۆسێکى کوشندە ، خراپتر لە دوژمنان کوردوکوردستان دەکەن و ئامادەن لە پێناو شکاندنى شکۆ و ئیرادەى نیشتیمان و نەتەوەکەیان هەموو کارێکى پیس بکەن ، بەتایبەت کاتێک نەیارانى کوردستان و عێراق بە ئێستاشەوە کە میراتگرە  بە کیمیاباران و کۆمەڵکوژى و فڕۆکە و چەکى قەدەغەکراو هەزاران ڕۆڵەى ئەم کوردستانەیان شەهید و شوێن بزر کرد ، ئێستاش بە درۆنى بۆمبرێژکراو و مووشەکى بالستیک کوروکچ و منداڵ و پێشمەرگە و برا و خوشکەکان شەهید دەکەن ، چۆن ئامادەى بۆ تاقم و گروپێکى میلیشیایی تیرۆریست و بەغدایەکى لاواز و نەیارى کورد شکۆ وکەسایەتى گەل و نیشتیمانەکەت بریندار بکەى ، ئەگەر بەکرێگیرا و سیخور و چڵکاو خۆری دوژمنانى کوردستان نەبێ ؟

بە درێژایی مێژوو ، گەلى کوردیش وەک چەندین نەتەوەی تر ، لەلایەن تاقم و کەسانێکى لاواز و خۆفرۆش ، لە پێناو ویست و حەزە تایبەتییەکانیان و بەرژوەندیی خۆیان ڕوویان لە دوژمن و داگیرکەران کردووەو  دژى نەتەوە و نیشتیمانەکەى خۆیان خراپتر لە ناحەزان وەستاونەتەوە ، ئیتر زۆرجاریش لە ژێر رووخسارى کوردبوون و بە جلوبەرگ و دروشمى چەواشەکارانە و بریقەدار بەڵام لە ناوەڕۆکدا درۆ ڕێگەیان بۆ دوژمنانى ئەم گەلە خۆشکردووە تا زیانى پێ بگەێنن 

بەتایبەتى لە قۆناغى ئێستادا ، هەندێک لایەن بە ئاشکرا دهۆڵى جاشایەتى و بێگانەپەرستى لێ دەدەن ، نەخشە و بەرنامەى میلیشیا تیرۆریستەکان و داگیرکەران و نەیارانى کوردستان پەیرەو دەکەن ، ئێستاش بەدەنگى خەڵکى کوردستان لە بەغدان تا بەرگرى لە دۆز و مافەرەواکانى گەلەیان بکەن و تۆڵەى خوێنى شەهیدانى کوردستان لە میلیشیا تیرۆریستەکان بکەنەوە ، بەڵام نەک هەر ئەوە ناکەن ، بەڵکو زۆ ستەمکارانە دژى نەتەوە و نیشتیمانەکەیان دەوستنەوە و ئەو جاشە زمان کوردانە لە کاتى هەڵبژاردنەکانیش تەنها بە دروشمى گەورە بۆ ڕاکێشانى خەڵک، نەک بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆى گەل و خاکەکەیان شانۆگەرى دەکەن 

هەموو ئەو فشار و پیلانگێرییانە و تێپەڕاندنى بڕیارە سیاسیەکان بە گەلەکۆمەیی و ئینجا فشارى سەربازى و ئابوورى لە زۆر بواردا ، وەک جاشێکى زمان کوردى گوێڕاڵ و دڵخوازى دوژمنان ئافرینیان لێ بکرێت ، ئەوەش ئاماژەیە بەوپەرى نامەردى و خیانەت لە خوێنى شەهیدان و خەبات و ئەو ئاو و خاکەى کە تێیدا لە دایکبوونە و هەموو ئەمانە هیچ پەیوەندییان بە ناکۆیی و ڕکابەرى سیاسى نییە و خۆشاردنەوەیە لە هەموو بەرپرسیاریەتییەکان 

مێژوو گەواهیدەرى ئەو راستییە ، ئەوانەى لە پێناو بەرژوەندى و دەستکەوتێکى مادى و پۆستێک ، پشتیان لە نەتەوە نیشتیماننەکەیان کردووە ، لە ئەنجامدا  هیچ شوێنکیان نە لای داگیرکەر و دوژمنانى کوردستان و هەمیش لاى نەتەوەکەیان نابێتەوە و ڕیسوا دەبن ، ئەو کەس ولایەنانەش بە پاساو  بەناو ڕکاربەرى سیاسى بەڵام لە ناوەڕۆکدا خزمەتى دوژمنان و ناحەزانى کوردوکوردستان دەکەن ، دەبێت ئەو راستییە بزانن کە ئەمە تەنها هەڵوێست و بڕیارێکى سادە نییە ،لەڵکو کارێکى قێزەوەن و خیانەتێکى ئاشکرایە لە مێژوودا دەنووسرێتەوە ، بۆیە نابێت هەرگیز گەلى کورد بەتایبەت لە کاتە سەخت و هەستیارەکاندا خیانەتى ئەم جۆرە کەس ولایەنە زمان کوردانە و خزمەتکارى نەیارانى کوردستان لە بیر بکات 

لە رابردوو و  بە ئێستاشەوە ،حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق هەموو کاتێک چاویان لە دەرفەتێک بووە تا کورد بسڕنەوە و یانیش خاک و نەتەوەکەى تێکەڵ و ئاوێتەى گەل و پێکهاتەکانى دیکە بکەن ،بۆیە دەستیان نەپاراستووە لە کۆمەڵکوژ کردن و قڕکردن و خنکاندن و وێرانکردنى ماڵ و موڵکى و ئێستاش بەهەمان شێوە  درۆنبارانکردن و میلیشیاى تیرۆریستى بە ناوى حەشدشیعى و دوێنێش حەشدى شەعبى و پیرە جاشى دوێنى و فەریکە جاشى ئەمڕۆ بە ناوى ئۆپۆزسیۆن و هەر شتێکى تر ، بەدڵنییاییەوە هەر جۆر پەیوەندى بەم جۆرە گروپ و میلیشیا و دوژمنانەوە ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت جگەلە خیانەتکردن لە پێناو بەرژوەندیی کەسى و حزبى و وڵاتانى نەیارى کوردستان 

ئەوانەى خیانەت لە کوردوکوردستان و خاکە پیرۆزەکەى دەکەن، دەبێ باش بزانن ، ئەم نیشتیمانە خاوەنى خۆى هەیە ، کێ زیاتر بەرگریی لێبکات و ڕووبەڕووى دوژمنان و نەیارانى بوەستێتەوە ، ئەو کوردپەوەرە ، چونکە ئەمە خاکى کوردانە و شکۆ و ئیرادە هەموو کوردێکە ، بەرگریکردن لە خاکە واتە گەورەیی و ئیرادەى گەلێک ، ئەوانەى لە رابردوو و ئێستاشدا بە فشارە سەربازیی و  سیاسییەکانیان خەونى ئەوە دەبینن چۆک بە کوردوکوردستان دابنێن نەک تەنها حزب و  لایەنێک ، بۆ ئەوانەى بە پاساویی ناکۆکى سیاسى و حزبى ، دەچنە پاڵ دوژمنان و دەستیان ماچ دەکەن و کۆرنووشیان بۆ دەبەن ، بەدڵنییاییەوە تەنها زبڵدانى مێژوو شوێنیانە و چونکە خۆشەویستى بۆ خاک و نەتەوە زۆر پیرۆزترە لە بەرژوەندى کەسى و حزبى و پۆستێک ، با خیانەتکاران سەیرى رابردوو بکەن ، ئەوانەى خاک و نەتەوەکەیان فرۆشت و خزمەتى داگیرکەر و دوژمنانیان کرد ، جگە لە مێژووییەکى قێزەوەن و ڕەش  وناوێکى سووک چییان بۆ مایەوە ، بۆیە خیانەت  وجاشایەتى و دژایەتى لە گەل ونیشتیمان ئەوپەرى سووکبوون و بێ بەهایی مرۆڤبوونە ، خاڵییە لە کوردبوون ، کاتى ئەوەش هاتووە سنوورێک بۆ خائین و ئەوانەى بەناوى کورد بەڵام لەڕاستیدا لە دوژمنان دوژمنتر بەرامبەر بە کوردوکوردستان دابنرێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP