دواین هەواڵ

نهێنیە شاراوەکانی پشتی مێزی دانوستان: ئایندەی نادیاری جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناهاوسەنگ و ئاڵۆز

‌بەھرۆز عزەت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

کلاوزڤیتز: پێ وایە کاتێک دانوستان دەکرێت کەواتە جەنگ بە ئامانجەکانی کۆتایی خۆی نەگەیشتووە. ئەگەرچی پێ وایە سەرکەوتنی ڕەها زۆر دەگمەنە. بەڵام کاتێک لایەنی بەرامبەر هێشتا دانوستان دەکات و هێشتا داواکارییەکان ڕەتدەکاتەوە کەواتە:هێشتا هێزی ئەساسی و سەرەکی ئەو وڵاتە لەناو نەچووە! 

ماکیاڤێلی پێ وایە ئەگەر دوژمن هێشتا مقاومە دەکات :
ئەوەتا یا هێشتا هێزی هەیە یان هێشتا ئیرادەی نەشکاوە!. لەهەردوو حالەت دا کەواتە دۆژمن هیشتا ماوە و کاریگەری هەیە .

لەهەموو حالەتەکاندا جەنگ و دانوستان تەواوکەری یەکترن !

زۆر جار وڵاتان دەچنە ناو ئاگربەستەوە بۆ ئەوەی:
-هەناسەیەک بدەن، هێز و سەرچاوەکان بنیات بنێنەوە.یان خۆیان رێکخنەوە.
-کەمکردنەوەی فشاری نێودەوڵەتی
-سوود وەرگرتن لەکات….

لەهەنگاوی یەکەم ئێران زۆرێک لە داواکارییەکانی ئەمریکای قبوڵ نەکرد، عادەتەن دۆڕاو هەموو داواکارییەکان قبوڵ دەکات.

بەڵام لە لایەکی ترەوە: کە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن مانای ئەوە نییە کە ئێتر تەواو ناکرێت دوای چل رۆژ لە جەنگیکی سەخت  و ئەو هەموو خاڵە ناکۆک و قوڵانەی نێوانیان ئاساییە لەیەکەم دانیشتن نەگەنە ڕێککەوتن . بۆیە تاڕادەیەک ئاساییە ئەگەرچی نیگەرانیەکی زۆری لە گەل خۆیدا هێناوە بۆ ناوچەکە و جیهان .هیشتا وەکو دیارە هەردوولا ئامادە نین پاشەکشە بکەن لە دانوستان و ڕیگای دیپلوماسی ئەگەرچی بەردەوام هەڕەشە دەکەن. 

لە ڕاستیدا هەردوولا هێشتا پێیان وایە دەتوانن ئیمتیازی باشتر بەدەست بهێنن کەواتە هیچ کامەیان  سەرکەوتوو نەبوونە! هیچ کامەیان دۆڕاو نین ! شەڕ گەیشتووەتە بنبەستێکی ڕێژەیی نەک کۆتایییەکی یەکلاکەرەوە.

بە شێوەیەکی واقعی ئەگەر دەوڵەتیکت بەتەواوی لاواز کردوە و نابوتت کردوە چون ئێستا لە دانوستان لەبەرامبەرت دەوستیت و زۆربەی داواکاریەکانت ڕەت دەکاتەوە ! کەواتە لەناومان برد و ویرانمان کرد بەو شێوەیە نەبوو. وڵاتان لەجەنگ دا زۆر زیادەڕووی دەکەن بەتایبەت ئەمریکای ترەمپ!. 

کەواتە لایەنی بەرامبەر بە پێچەوانەی ئیدیعاکان هێشتا:توانای جەنگ، بەرەنگاربوونەوە و توانای لێدانی هەیە

بۆ نموونە کاتێک زۆربەی ئامانجە سەرەکیەکان کە دیاریان کردبوو بەدەست نەهاتن! بۆ نموونە گۆڕینی ڕژێم و نابودکردنی کەواتە شتەکە زۆر قورستر بوو لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا بۆیە کاتێک بە خێرایی ئەمە ڕوونادات وڵاتان ڕوو لە دانوستان دەکەن لەبری درێژەدان بە شەڕ.
ئەگەر بەڕاستی لەناوچوو و تەواو لاواز بوو کەواتە بۆچی هێشتا دانوستان دەکەێت! 

ئەگەر وڵاتێک بەو دۆخە گەیشتە بێت کە ترەمپ پرۆپاگەندی بۆ دەکرد ناتوانێت: دانوستان بە شێوەیەکی کاریگەر بکات . ناتوانێت داواکارییەکان ڕەت بکاتەوە! 
لەهەمووی سەیرتر چوون دەتوانێت مەرج دابنێت!.
کەواتە دۆخی ئێستا و دانوستان پێمان دەڵێت کە 
شەڕەکە گەیشتووەتە دۆخیکی چەقبەستوو یان تێچووی زۆر بۆ ئەمریکا !

-دەکرێت سیناریۆکانی داهاتوو چی بن

-بەردەوامی دانوستانەکان (تەنانەت دانوستانەکان دەکرێت درێژخایەن بن) یا ڕێککەوتنێکی قۆناغ بەندی کە ئەمە سیناریۆیکی باوە لەو جۆرە دۆخانەدا. 

-یاخۆد ئاگربەستی ناجێگیر ، جەنگی تەواو دەست پێناکات بەڵام گرژی، هێرشی سنووردار بەردەوام دەبن. هێرش و شەڕ وەک ئامرازیکی فشار بۆ قبوڵ کردنی داواکارییەکانی دانوستان.

-دووبارە پەرەسەندنی جەنگ ، بەڵام زۆر سەختر و فراوانتر کە تەواوی ژیرخانی کۆماری ئیسلامی بکاتە ئامانج ،لەبەرامبەریشدا دەبێت هەمان چاوەروانی لە ئێران بکرێت .ئەمریکا خۆی لەم سیناریۆییە دەپارێزیت .جەنگەکە تا دەچێتە پێش بۆ ئەمریکا ئاڵۆزتر،سەختر و تیچوی زۆرتر و کاتی زۆر زیاتری دەوێت!.بەڵام زۆر ڕوون بوو کە ئێران زۆر باش دەتوانێت خۆی بەگونجینیت لەگەل ئەم جەنگە ناهاوسەنگە بۆیە دەکرێت هەردو سیناریۆکەی کۆتاییش جەنگەکە ئالۆزتر و قوڵ تر بکەنەوە بۆ ئەمریکا !.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP