هەرێم نیوز
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق گەڕاندنەوەی فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراقی لە میسرەوە بۆ دادگاییکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی و دەستکەوتی ناڕەوا راگەیاند.
بەدواداچوونی سەرۆکوەزیران و وردەکاریی تۆمەتەکان
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی فەرحان فەرتووسی لە میسرەوە لە ڕێگەی بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بەڕێوە چووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گەڕاندنەوەکە لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانە ئەنجام دراوە کە پەیوەستن بە هەڵاوسانی سامان و دەستکەوتی ناڕەوا، سەرەڕای بوونی چەند دۆسیەیەکی دیکەی گەندەڵی لەسەری.
قۆستنەوەی پۆست لە وەزارەتی گواستنەوە
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو تۆمەتەی ئاراستەی فەرتووسی کراوە دەگەڕێتەوە بۆ قۆستنەوەی پۆستەکەی لە ماوەی وەرگرتنی ئەرکی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراقدا، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.