دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو خاکی عێراق دا

هەرێم نیوز

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ فالحفەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، کۆبووەوە وتاوتوێی پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکان و بەهێزکردنیسەقامگیریی نێوخۆی وڵاتیان کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنیسەرۆکوەزیرانی عێراق، دیدارەکە رۆژی یەکشەممە، 22ـیتشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەچووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانیدۆخەکە لە بوارە جیاوازەکاندا لەسەر ئاستی نێوخۆیی ودەرەکی تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لە گرنگیی کارکردن بۆبەهێزکردنی سەقامگیریی نێوخۆی وڵات کرایەوە لەپێناوسەرخستنی بەرنامەکانی حکومەت لە بوارەکانی گەشەپێدان،ئابووری و وەبەرهێناندا."

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، تەوەرێکی دیکەیکۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە "بەرنامەکانی پەرەپێدانی هێزەچەکدارەکان بە سەرجەم بەش و پێکهاتەکانییەوە، لەنێویانداپێکهاتەکانی حەشدی شەعبی."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەتیش،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوەکە "حکومەت لە پلانەکانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت،چەسپاندنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لەدەستدرێژیکردنە سەر سامانی نیشتمانی لە هەموو شوێنێکیخاکی عێراقدا بەردەوامە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP