دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ڕێکارە هونەرییەکانی یەکخستنی کارتی زانیاری لەگەڵ کارتی نیشتمانی هێشتا لە قۆناغی تەواوکردندان

هەرێم نیوز
⠀
بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێکارە هونەرییەکانی تایبەت بە تێکەڵکردنی کارتی زانیاری لەگەڵ کارتی نیشتمانی هێشتا لە قۆناغی تەواوکردندان.

⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 11ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەوەی لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان سەبارەت بە دەستپێکردنی یەکخستنی کارتی زانیاری لەگەڵ کارتی نیشتمانی بڵاوکراوەتەوە هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
⠀
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کارکردن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییەکانی ئەم دۆسیەیە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراقدا بەردەوامە.
⠀
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەموو وردەکاری و ڕێکارەکانی تایبەت بەم بابەتە لە ڕێگەی پلاتفۆڕم و کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆوە ڕادەگەیەنرێن هەر کە پێداویستییە هونەرییەکان تەواو کران و بە شێوەی کردەیی دەستی پێکرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP