دواین هەواڵ

عێراق‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

عادل عەبدولمەهدی: سەرپێچی دەکرێت و مافی ڕەوای هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان پێشێل دەکرێت

هەرێم نیوز

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لەبارەی کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرپێچی دەکرێت و مافی ڕەوای هەرێم و پارێزگاکان پێشێل دەکرێت، جەختیشی کردەوە کە تاکە چارەسەر گفتوگۆ و گەڕانەوەیە بۆ دەستوور.

ئەمڕۆ هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، عادل عەبدولمەهدی لە پەیامێکدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوە دا، کە بەغدا و هەولێر هەریەکەیان مافی خۆی و تایبەتمەندیی خۆیان هەیە.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕوونیشی کردەوە کە لەم ڕووەوە سەرپێچی دەکرێت و مافی ڕەوای هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان پێشێل دەکرێت، هاوکات لەم نێوەندەشدا تایبەتمەندی و مافە فیدراڵییەکانیش پەکیان دەکەوێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا عادل عەبدولمەهدی دووپاتی کردەوە، کە تاکە چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و کێشەکان گفتوگۆ و دانوستان و گەڕانەوەیە بۆ دەستوور.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP