دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

گەنجێکی بەریتانی زیاتر لە ٣٦ کاتژمێرە نەخەوتووە و حەفازەی گەورەساڵانی بەستووە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم کەس یاریی GTA 6 تەواو بکات

هەرێم نیوز

یاریزانێکی تەمەن ٢٤ ساڵان لە شاری لیدزی بەریتانیا، زیاتر لە ٣٦ کاتژمێرە بەبێ خەوتن لە یاریکردن بەردەوامە و تەنانەت پەنای بردووەتە بەر بەستنی حەفازەی گەورەساڵان، بە ئامانجی ئەوەی ببێتە یەکەم کەس لە جیهاندا کە یاریی «GTA 6» تەواو دەکات.

هەوڵێکی سەیر بۆ تەواوکردنی یارییەکە بە خێراترین کات
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکان چیرۆکی گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵانی دانیشتووی شاری لیدزی بەریتانیان بڵاو کردەوە، کە لە پێناو تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی و بوون بە یەکەم کەس کە قۆناغەکانی یاریی ئەلیکترۆنیی بەناوبانگی «GTA 6» تەواو دەکات، زیاتر لە ٣٦ کاتژمێرە بەبێ پچڕان و خەوتن لە بەردەم شاشەکەیدا دانیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە بەریتانییە کە هاوسەرگیریی نەکردووە، بۆ ئەوەی تەنانەت بۆ چەند خولەکێکیش یارییەکەی ڕانەگرێت، پەنای بردووەتە بەر پۆشینی حەفازەی تایبەت بە گەورەساڵان تاوەکو پێویستی بە هەستان و چوونە تەوالێت نەبێت.

پاساوی یاریزانە بەریتانییەکە
لە بارەی ئەم کارە سەرنجڕاکێشەیەوە، گەنجە ٢٤ ساڵانەکە ڕایگەیاندووە: "زیاتر لە ١٣ ساڵە چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئەم یارییەم؛ بۆیە نامەوێت هیچ کاتێکی بەهادارم لە کاتی یاریکردندا بە هەستان و چوونە تەوالێت بەفیڕۆ بدەم."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP