دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

پشکی دۆلاری گەشتیاران زیادکرا

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری یەکخستنی پێناسی گومرگی لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان بە ڕێژەی ٥٪ و زیادکردنی پشکی نەختینەیی دۆلار بۆ گەشتیاران دەردەکات.
⠀
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی 11ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ڕێکارەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و ڕێکخستنی سیاسەتی بازرگانی و نەختینەیی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی دەرکردووە بە یەکخستنی پێناسی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان تا بە ڕێژەی ٥٪ بێت و لە ڕۆژی ١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێکارەکان هەنگاوی بانکی ناوەندیی عێراقیش لەخۆدەگرن بۆ زیادکردنی ژمارەی پشکە نەختینەییەکانی دراوی بیانی بۆ گەشتیاران لە ٦ پشکەوە بۆ ١٢ پشک لە ساڵێکدا، ئەویش بە بڕی ٣ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک، بە ئامانجی ئەوەی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی فراوانتر سوود لەم ئاسانکارییانە وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP