دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق: ڕێکارەکان بەردەوام دەبن تا بەهای 100 دۆلار دەگاتە 155 هەزار دینار

هەرێم نیوز

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی حکوومەت بەردەوام دەبن تاوەکو بەهای 100 دۆلار دەگاتە 155 هەزار دینار.

ئەمشەو هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی ڕایگەیاند، دوای هەردوو بڕیاری یەکخستنی پێناسی گومرگی و زیادکردنی بەشە دۆلاری گەشتیاران، ئاماژەکانی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دەستیان بە دابەزین کردووە و حکوومەت بەردەوام دەبێت لە ڕێکارەکانی تاوەکو نرخەکە دەگاتە 1550 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

سەبارەت بە دۆسیەی نێوان هەولێر و بەغدا، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕوونی کردەوە کە دانیشتنی دیالۆگی نیشتمانی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، 1ـی کانوونی یەکەمی 2026 بەڕێوە بچێت، دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەکات.

عەبوودی ئاشکراشی کرد کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە ڕێژەی 12.7% جێگیر کراوە، لە کاتێکدا خاڵە ناکۆکەکان خۆیان لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکاندا دەبیننەوە کە پێویستە حکوومەتی هەرێم ڕادەستی گەنجینەی دەوڵەتیان بکات.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە کە گفتوگۆی نیشتمانی بونیادنەر دەبێت و پشت بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەبەستێت، بە جۆرێک کە شایستەی سەرجەم عێراقییەکان لە کوردستانەوە تاوەکو بەسرە دەستەبەر بکات و ڕادەستکردنی داهاتەکانیش بابەتێکە سازشی لەسەر ناکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP