دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28 خولەک پێش ئێستا

شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر و تەزرە هەرێم دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

 

کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران، بەفر و تەزرە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پلەکانی گەرما دادەبەزن و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە شەودا کاریگەریەکی لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەک ڕوو لە ناوچە سنووری و شاخاوییە بەرزەکان دەکات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ.
ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا درەنگانی شەو کاریگەر دەبێت بە کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە لاوازە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە بە پێی لێدوانی شارەزایانی کەشناسی، لە کۆتایی ئەم مانگەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوای ناوچەکەدا ڕوودەدات و بە تایبەتی لە ڕۆژی 28-11- تاوەکوو 6ی 12 شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و تەزرە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆی بەردەوامیی بارانەکەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکدا هەیە
هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرەکانی بادینان، حاجی ئۆمەران، شارباژێڕ، پشدەر، بتوێن و چەند ناوچەیەکی دیکە، بەفرێکی زۆر دەبارێت. پلەکانی گەرما سەرتاسەری دادەبەزن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP