هەرێم نیوز
⠀
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن و دیداری ئەمجارەش لە ئۆفیسە نوێیەکەیدا بەڕێوەدەچێت.
⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی 11ـی 2026، شاندەکە کە پێکهاتووە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و مەدحەت سەنجەر، پەرلەمانتاری مێردین و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
⠀
دیداری ئەمجارەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لەو ئۆفیسە نوێیەدا بەڕێوەدەچێت کە بەمدواییە لەناو دوورگەی ئیمراڵی بۆی دروست کراوە.
⠀
دوایین دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ١٣ـی ئەیلوولی ڕابردوودا بوو کە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەرە و تێیدا ئۆجالان جەختی لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد لە ڕێگەی دەستبەکاربوونی کۆمیسیۆنە تایبەتەکانەوە کردبووەوە.
⠀
سەردانی ئەمجارەی شاندەکە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ برازا و ئامۆزا و کەسوکاریدا کە بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژی ١٨ـی ئەم مانگەدا گیراوە.