دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لە عەلوەی سلێمانی کارگەیەکی شەربەتی هەنار بەهۆی بەکارهێنانی هەناری خراپبوو داخرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەک شەممە ،لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکانیان ، کارگەیەکی دروستکردنی شەربەتی هەناریان لە عەلوەی سلێمانی داخست، کە بەرهەمە خراپبووەکانی دەخستە بازاڕەوە.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کاتی بەسەرکردنەوە و پشکنینی کارگەکە لە عەلوەی سلێمانی، لیژنەکانمان بۆیان دەرکەوت کە خاوەنی کارگەکە بۆ دروستکردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبوو و کەڕووکراوی بەکاردەهێنێت، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستییەکانە و زیان بە تەندروستی هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دڵنیابوونەوە لە سەرپێچییەکە، دەستبەجێ بڕیاری داخستنی کارگەکە دراوە و دەست بەسەر تەواوی هەنارە خراپبووەکان و ئەو شەربەتەشدا گیراوە کە بەرهەم هێنرابوو، هەروەها خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP