هەرێم نیوز
دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری، قەحتان وەنداوی لەبەردەم سەرۆکی دادگەی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و وەک پارێزگاری نوێ بە فەرمی دەستبەکاربوو.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026،قەحتان وەنداوی دوای وەرگرتنی مەرسوومی کۆماری، بەپێیمادەی 29 لە یاسای هەموارکراوی پارێزگاکانی ناوچەدابڕێندراوەکان، ژمارە 21ـی ساڵی 2008، لەبەردەم دادوەرقاسم محەممەد سلێمان عەزاوی، سەرۆکی دادگەیتێهەڵچوونەوەی کەرکووک، رێکارە یاساییەکانی تەواوکرد وسوێندی یاسایی خوارد؛ بەوەش بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکیپارێزگاری کەرکووکی وەرگرت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە و بەر لە ئەنجامدانیرێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی لە دادگەدا، کۆمەڵێک بڕیارو فەرمانی کارگێڕی ئاراستەی فەرمانگە خزمەتگوزاری ودامەزراوەکانی شارەکە کردووە، لەنێویاندا فەرمانگەیشارەوانیی کەرکووک و کۆمپانیای نەوتی باکوور.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوای سوێندخواردنی وەکپارێزگاری نوێی کەرکووک، قەحتان وەنداوی رایگەیاند:"هاووڵاتییان دەبێت بزانن هاووڵاتییەک بووەتە پارێزگار کە لەبینای خۆیدا دانانیشێت، بەڵکو لە کووچە، کۆڵان، شەقام ودووکانەکاندا لەگەڵ ئێوەدا دەبێت و گوێتان لێدەگرێت. ئەمڕۆمن پارێزگار نیم، بەڵکو هەموو خەڵکی کەرکووک پارێزگارن ومن خزمەتکاری ئێوە دەبم؛ دەسەڵات تەنیا لە دەستی مندانییە، بەڵکو لە دەستی هەموو هاووڵاتییاندایە."
سەبارەت بە کارنامە و پرۆژەکانی بۆ شارەکە، پارێزگاری نوێیکەرکووک ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵی چارەسەرکردنیکێشەکانی سەرجەم پێکهاتەکان دەدەن و گوتی:"کەموکوڕیی زۆر هەن کە دەبێت دەستیان بۆ ببرێت.توانایەکی زۆر باشمان هەیە و چەندین پرۆژەی نوێ، کۆن وتەواونەکراو هەن کە دەبێت لەبەرچاوبگیرێن؛ هەر لەموەلیدەوە بگرە تاوەکو دەگاتە خزمەتگوزارییە ژێرخانییەکان،هەروەها دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجە بێکارەکانمان."
قەحتان وەنداوی داوای پشتیوانی لە خەڵکی شارەکە کرد وگوتیشی: "چاوم لە نزای خەڵک و پشتیوانی و پاڵپشتییهەمووانە؛ هیوادارم لەگەڵ ئێمەدا بن تاوەکو پێکەوە کاریجوان بکەین و شارێکی زۆر جوانتر و باشتر بنیاتبنێین."
رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگایکەرکووک لە دانیشتنێکی نائاساییدا و بە دەنگی 14 ئەندام لەکۆی 15 ئەندامی ئامادەبوو، قەحتان وەنداوی، بەربژێری بەرەیتورکمانی، وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژارد.
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لەنێوان پێکهاتەکانیکەرکووکدا بۆ دەستاودەستکردنی پۆستەکان کراوە، مانەوەیقەحتان وەنداوی لە پۆستی پارێزگاردا تەنیا بۆ ماوەی مانگێکو 15 رۆژ دەبێت.
بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان لایەنە سیاسییەکانیکەرکووک، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، گۆڕانکارییبەرفراوان لە زۆربەی پۆستە باڵا و کارگێڕییەکانی پارێزگاکەدابکرێت؛ عەرەب پۆستی پارێزگار و سەرۆکی دەستەیوەبەرهێنان وەردەگرێت، تورکمان جێگرێکی پارێزگار وقایمقامی ناوەندی وەردەگرێتەوە، کوردیش پۆستی سەرۆکیئەنجوومەنی پارێزگا و فەرماندەی پۆلیس وەردەگرێت.