دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەکات

هەرێم نیوز
⠀
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگاکەدا دەست پێدەکات و هەر ١٠٠ لیتر نەوت بە نرخی ٣٣ هەزار دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی 11ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە، 29ـی 11ـی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا دەست پێدەکات.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، وەک هەنگاوی یەکەم پرۆسەکە لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان و بە دیاریکراوی لە ناحیەی بیارە و تەوێڵەوە دەست پێدەکات و هەر ١٠٠ لیتر نەوتی سپی بە نرخی ٣٣ هەزار دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP