هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، گەشتی فڕۆكەی سەرۆكایەتی 'ئێر فۆرس وەن' لە چینەوە بۆ بنكەی ئاسمانیی ئەندرۆز، درێژترین گەشتی بەردەوام بووە و ژمارەی پێوانەیی شكاندووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز ئاشكرایكرد، گەشتی فڕۆكەی سەرۆكایەتی لە چینەوە بۆ بنكەی ئاسمانیی ئەندرۆز، درێژترین گەشتی بەردەوام بووە لە مێژووی ئەو فڕۆكەیەدا و بەبێ هیچ نیشتنەوەیەك بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی بۆ ماوەی 15 سەعات فڕیوە و كێشی بەهۆی باركردنی زۆری سووتەمەنییەوە گەیشتووەتە نزیكەی 454 تۆن.
ئەو گەشتە مێژووییەی سەرۆكی ئەمریكا دوای بەشداریكردنی هات لە لوتكەی سێقۆڵیی شاری شینجن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا و شی جین پینگ، سەرۆكی چین كە لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە پێویستیی رێگریكردن لە مەترسییەكانی چەكی ئەتۆمی و ململانێ هەرێمییەكانیان كرد.